پاراستن و میتی تورک پیلان بۆ رفاندنی جەمیل بایک دادەنێن
Sunday, 10/07/2016, 6:54
ئه‌و ناپاكییه‌ی، کە مناله‌كانی مه‌لا مسته‌فا له‌رێگای ده‌زگای (پاراستن) و میتەوە دەیکەن، وا تازە ئەمڕۆش له میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه و ئەوەی ئێمەیان پشت‌راست کردەوە، کە پێشتر بەر لە ٤ مانگ کوردستانپۆست ئەو هه‌واڵه‌ی بڵاوكرده‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو ده‌زگای پاراستن ئه‌م پیلانه مه‌ترسییدارەی ده‌زگای میت و ئاکه‌په و پاراستنی بنەماڵەی مه‌لا مه‌سته‌فای پێ راگه‌یاندین.
ماوه‌یه‌که پارتی ومیت له رێگای تۆڕێکی به‌رفراوان له خه‌ڵکی ناوچه‌ی پشده‌ر که زۆرترینیان ئەو کەسانەن نزیکن له (عه‌باسی بایز ئاغا کۆنه سه‌رۆک جاش و یه‌کێک له خۆشه‌ویسته‌کانی مه‌سعود بارزانی) ئه‌م ناپاکه که خه‌ڵکی ناوچه‌ی پشده‌ره، توڕێکی سیخوریی گه‌وره ی له قه‌ندیل دروستکردووه، بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر که‌سایه‌تیه دیاره‌کانی په‌که‌که و جموجوڵه‌کانیان، تا ئاگاداریی فروکه‌کانی تورکیا بکه‌نەوە بوردومانیان بکەن، سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی پێدا و گوتی ته‌نانه‌ت ئه‌و بوردومانهی زارگه‌لیش کهسالی پار رویدا چه‌ند چه‌کدار وسیخورێیکی پارتی ئاگاداریی ده‌زگای میت و پاراستنیان کردبۆوه، گوایە به‌رپرسی که‌جه‌که جه‌میل بایه‌ک لە زارگەلییە، بۆیه فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌په‌له ئه‌و گونهدهیان بوردومان کرد، سەرچاوەکە درێژەی پێدا و وتی: به‌ڵام خۆشبەختانە چەند ده‌قیقه‌یه‌ک پێشوتر هه‌ڤال جه‌میل بایه‌ک لەو ناوچەیە ده‌رچووبوو.
|
عەباس بایز ئاغا |
شایانی باسە زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنیانهی لهپشدهرهوه بۆ زاخۆ بوردومان ده‌کرێ، سیخوره‌کانی پاراستن، ئاگاداری میتی تورک ده‌کەنەوە. سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد، کە به‌شێک له‌و زانیاریانه دیسان له‌رێگای کادیری کۆنی په‌که‌که، که ته‌سلیم به پارتی بوونه‌ته‌وه، ئەوانە هاریکاری میت ده‌که‌ن.
|
بریار گابار |
ئەو ناپاکەش (بڕیار گاباره )یە، کارێکی دیکەی ئه‌م ناپاکه ئەوەیە کە به جۆره‌ها شێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن کادیر و هه‌وادار له په‌که‌که دوور بخه‌نه‌وه، تا ده‌گاته سیخوڕییکردن و کاری دیکە بۆ میت و پاراستن، ئەمانە چەندین جار سەردانی بنکەکانی میتی تورکیان کردووە و زانیاری‌یان لەسەر رەوشی گەریلا، تەنانەت لەسەر شتی وردی وەکو چۆنێتی هاتوچۆ و خواردن و گفتوگۆ و ناوی دەیان و سەدان کەسایەتیی ناو ریزەکانی پەکەکەیان داوە، ئەم دوو کەسە سەرچاوەن بۆ پێدانی زانیاریی بە میتی تورک.
سەرچاوەکە دەڵێت ده‌زگای پاراستن و میت به‌یه‌که‌وه مانگانه چه‌ندین جار بهئامیرێکی ته‌لی پێشکه‌وتوو، به‌هاریکاری بورجه‌کانی کۆره‌ک تێلێکۆمی سیروان بارزانی ده‌چنه دوو شوێنی هه‌ستیار له ناوچەی ئازدی نزیک حاجی ئۆمه‌ران و له باڵهکایەتیش کە سەرچاوەیەکی دیکەن بۆ زانیاریی پێدان، بە تایبەتی ئەو ناوچەی کە ناوی کۆلیتاره.
سەرچاوەکەی نێو پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاند، پاراستن و میت له زاخۆ شوێنێکی راهێنانیان کردوته که نزیکەی ٦٠٠ که‌س ده‌بێت، له‌وانه ٧٣کهسیان جاشه‌کانی پارتین، ئەمانە راهێنیان پێده‌کرێ لە سەر چۆنێتیی رفاندن و بە دیلگرتن و شاڵاوبردن، ئەم مەشقکردنە بۆ ئەوەیشە تا فێریان بکەن، کە چۆن و بە چ شیوەیەک کادیره دیاره‌کانی په‌که‌که بڕفێنن، له‌وانه پاراستن و میتی تورک هه‌وڵێکی زۆریان داوه که (زه‌کی شه‌نگالی) له شه‌نگال بڕفێنن یان بیکوژن، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و تاوانه‌ش قاسم شه‌شۆیه، که گروپێکی پێک هێناوه یەکێک لەوانەیش له پاراستن نازناوەکەی (ئاشتی)یه. سەرچاوەکە دەڵێت: هۆکاری هه‌وڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌که‌که‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که (زه‌کی شه‌نگالی) شکستی گه‌ورەی به‌پارتی هێناوە له‌م ناوچه‌یه و به‌تایبه‌تی له‌نێو کوردانی ئێزیدی و کە لەو دواییەدا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌یان بە دەست هێنا لە شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری دژ به‌داعش.
|
زەکی شەنگالی |
دواجار سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە پیلانی سه‌ره‌کی هەموو ئەم کارانەی پارتی و میت له ئاستی باڵاوه، مه‌سرور بارزانی و میت سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، دەڵێت لە ئیستادا هه‌وڵیان رفاندنی سه‌رۆکی که‌جه‌که جه‌میل بایکه، چونکه تورکیا رووبه‌روی شکستی گه‌وره بۆتەوە به‌ده‌ست گه‌ریلاکان، بۆیە دهیانەوێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی سه‌رباز و تورکه فاشسته‌کان له‌م رێگایه‌وه په‌یامی ئه‌وە بدەن، که ئه‌وان ده‌توانن گورزی گه‌وره بوەشێنن.
له کۆتاییدا سه‌رچاوه‌که گوتی: به‌ڵام لیژنه‌ی په‌یوه‌ندی پارتی و پاراستن له‌گه‌ل میت بۆ راپه‌راندنی هه‌موو ناپاکیه‌کانیان ، که‌سیکه به‌ناوی رائید حلمی بارزانی.
ئەگه‌ر پاراستن و میتیی تورکی له‌و پرۆژانه‌ش شکست بهێنن که تائیستا هیچ سه‌رکه‌وتنێکیان به‌ده‌ست نه‌هیناوه ، بریار وایه وه‌ک ساڵانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌رله نوێ پارتی راستەوخۆ شه‌ڕی ناپاکی ده‌ست پێبکاتەوە، که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور و نیچیرڤان و ئازاد به‌رواری دانیشتنێکی تایبه‌تیان له ناوچەی بارزان له‌م باره‌وه کردوه که بە بیانوی به‌شدارییکردنی په‌که‌که له رزگارکردنی موسل هه‌وڵ بده‌ن شه‌ڕ به په‌که‌که بفروشن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست