کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


١٨ هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە

Tuesday, 15/03/2016, 8:03



بی بی سی ١٤-٣-٢٠١٦: تا ئێستا هیچ لایەنێک لێپرسراویی تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەمەی رابردووی  شاری ئەنقەرەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام سەڕۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵ گوتی، بەڵگەمان لەبەر دەستدایە کە ئەنجامدەری ئەو تەقینەوانە پارتی کرێکارانی کوردستانە. لە درێژەی قسەکانیدا داود ئۆغڵو پەنجەی بۆ ئەوە درێژ کرد کە تا ئێستا یازدە کەس ناسراون کە پەیوەندییان هەبووە بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە.  بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیایی تورکیی بڵاویان کردۆتەوە، ئافرەتێک کە لە ساڵی ٢٠١٣وە چووتە  ریزەکانی ئەو رێکخراوە، خەڵکی شارۆچکەی "کارس"ە سەر بە رێکخراوی پارتیی کرێکارانیی کوردستانە، یەکێک بووە لە ئەنجامدەرانی یەکێک لە تەقینەوەکان. تەقینەوەی دووەمیان پیاو بووە سەر بە هەمان رێکخراو. لە تۆڵەی ئەوەدا هێزی ئاسمانی تورکیی هەژدە جار هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە دژ بە رێکخراوی پەکەکە لە باکوری عیراقدا، بە تایبەتی شاخی قەندیل و گارە، رێکخراوی پەکەک هەواڵی بۆمبارانی تورکیایی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان پشتڕاست کردەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە