کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ لیدانی باکور و رۆژئاڤا پارتیی و داعش پەیوەندییەکانیان توندتر دەکەنەوە

Monday, 29/02/2016, 0:36


بەبڕیارێکی نهێنی سەرۆكی ئەنجومەنی پاراستنی پارتی رێگای گواستنەوە بۆ چەكدارانی داعش كراوە كە لە موسلەوە بە رێگای سۆران لەوێشەوە دەگەنە مێرگەسۆر و لەویشەوە بۆ شەمزینان، دوایی لەوێشەوە دەگیەنرێنە گری سپی بۆ هێرشكردنە سەر یەپەگە، سەرچاوەکەمان لە نێو دەزگای پاراستن ئاشکرای کرد، کە  راستەوخۆ  سەباح بارزانی سەرپەرشتی گواستنەوەی ئەو چەكدارانەی داعش دەكات، ئەویش بەهاوکاریی و  لە رێگای بنكەی میتی توركیا لە چیای كۆرەك. ئەم بڕیارەی مەسرور بارزانی  لە 27-2-2016 كەوتە واری جێبەجێکردن، سەرچاوەکەمان دەڵێت نەک ئەمەم بەڵکو لە ژێر فشاری تورکیا، پارتیی ناچار کراوە کە دەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆی کۆبکاتەوە و شەڕی پەکەکە بکات، ئەویش لە دوو قۆڵەوە، یەکێکیان لەگەڵ هێزی جاش و داعش هێرش بکەنە سەر شەنگال و لە قۆڵی دووەمیشەوە بە هاریکاری فڕۆکەکانی تورکیا پەلاماری قەندیل بدەن.
نۆما ديانى- هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە