کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دێمرتاش بۆ داودئۆغڵۆ: ئایا تۆ خەلیفەی داعشی یان سەڕۆکوەزیرانی تورکیای؟

Sunday, 28/02/2016, 16:25


ستاندەر: سەلاحەدین دێمرتاش رایدەگەنێت، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، بڕیاری ئاگربەست لە سوریا دراوە، تورکیا پێ پابەند نابێت و هەڕەشەش دەکات. ئایا تۆ خەلیفەی داعشی یان سەرۆکوەزیارانی تورکیای.
هەروها دێمرتاش ئاشکرای دەکا، ئاک پارتی هۆکاری سەرکییە لە زیانەکانی تورکیا لە وڵاتی سوریا، دەڵێت ئێستاش لەگەڵ دابێ ئاک پارتی پارێزگاری لە بەرەی نەسرە و چەکاتەکانی داعش دەکات ، پرۆژەی داود ئۆغڵۆ لە بارەی تورکیا پەڕینەوەی گروپە جیهایدی و لایەنەکانی داعشە. تورکیا لە سەر دەستی ئاکپارتی هەڵەی کوشندەی ئەنجمداوە.
دێمرتاش دەپرسێت؛" ئێستا داود ئۆغڵۆ دەڵێ، ئیعتراف بە ئاگربەست ناکەین، ئایا تۆ لە حاڵەتی جەنگی کەی ئیعتراف بە ئاگربەست دەکەی؟ تۆ لایەنێکی ململانێکەی؟ تۆ تەمسیلی کێ دەکەی؟ تۆ خەلیفەی داعشی یان سەرۆکوەزیاری تورکی، تاوەکو ئیعتراف بە وەستاندنی شەر نەکەیت". 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە