داعش لە سنوری تورکیاوە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاڤا
Sunday, 28/02/2016, 16:18
ڕۆیتەر ٢٧/٢/٢٠١٦: سەر لە بەیانی رۆژی شەمە هێزی ئیسلامی تیرۆریست "داعش"، هێرشی کردە سەر دوو گوندی " تەلئابد و سولوک" کە کەوتونەتە سەر سنووری سوریا و تورکیا کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەپەگەدان. هێزی ئاسمانی ئەمریکیی بۆردومانی هێرشەکانی داعشی کرد بە مەبەستی پاشەکشێ پێکردنیان. قسەکەری یەپەگە، "رێدور خەلیل" و سەرچاوەیەکی "ئاسایشی تورکیی" بە رۆیتەریان راگەیاند کە هێزی ئاسمانی هاوپەیمان دە جار هەستاوە بە بوردومان کردنی هێزەکانی داعشی. چاودێری هیومەن رایتس ۆتچ رایگەیاند لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٤٥ داعش و ٢٠ شەرەڤان کوژران. هەروها لە نامەیەکی ئەلکترۆنی هێزی سەربازیی ئەمریکیی رایگەیاند کە هێزی هاوپەیمانان چەند جارێک هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر هێزی ئیسلامیی توندرەوی داعش. رۆیتر، ئەوەشی راگەیان کە هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەردوو گوندی کوردی کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگەدان، چەند کاتژمێرک دوای ئەوە بووە کە رووسیاو ئەمریکا رێککەوتنیان راگەیان بۆ راگرتنی شەر لە سوریادا. بەڵام ئەو رێکەووتنە داعش، ئەلقاعایدە و نوسرە ناگرێتەوە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە حکومەتیی سووریا، مۆسکۆ و هێزی هاوپەیماننان مافی ئەوەیان هەیە کە هێرشی ئاسمانی خۆیان دژ بەو هێزانە رانەگرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست