ئاسایشی هه‌ولێر دزی له‌خه‌لك ده‌كه‌ن
Wednesday, 24/02/2016, 11:02
به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی په‌یامنێری كوردستانپۆست له شاری هه‌ولێر ده‌ستی كه‌وتوه پێشی دوو هەفتە له‌مه‌وبه‌ر، چوار کەس، کە دوو لەوانە کارمەندی ئاسایشن و لە بنکەی ئاسایشی سێتاقان کارمەندن بەناوەکانی (بارزان بایز و تاریق بیرۆکەیی) بەناوی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کابرایەک بەناوی عەبدوڵڵا قەمبور كهكارمهنده له‌بنكه‌ی ته‌ندروستی سیتاقان له‌شاری ههولێت ، دوایی چوونە ژوورەوەیان دەست و قاچی ژن و مێردەکەیان بەستاوەتەوە ، بڕی 5 دەفتەر و 160 مسقال زێڕ دەدزن، پاشان ئاشکرا دەبن لە رێگای کامێرای چاودێری دراوسێکان ئێستا لە ئاسایش گیراون بەڵام لە هەولی ئەوەدان به‌ناوی رێكه‌وتن و ئاشته‌وایی ئازاد بکرێن، و به زۆره‌ملی هه‌وڵ دراوه سولح به كابرای قوربانی بكرێ.
له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی جوت بنه‌ماله ئاسایش له‌بری ئه‌وه‌ی مال و مولكی هاولاتیان بپارێزی ، ده‌یان دزێ و گه‌ر بشگیرێن ئازاد ده‌كرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست