ئەمریکا قسەی ئوردوگانی ڕەت کردەوە و کە بیسەلمێنێت کە یەپەگە چەکی ئەمریکیی بە قاچاغ ڕەوانە کردووە
Saturday, 20/02/2016, 19:50
ئارتی ٢٠-٢-٢٠١٦: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەڕۆکی ئەمریکا ئۆباما و سەڕۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئۆردوگان دا کە سەعاتێک و بیست خولەکی خایاند، ئۆباما بە ئۆردوگانی ڕاگەیاند کە ئەمریکا ئیلتیزامێکی جێگیری هەیە بەرامبەر بە ئەمن و ئاسایشی نەتەوەیی تورک. ئۆباما لایەنی تورکیایی گرت و داوای لە کوردەکانی سوریا کرد کە هەوڵنەدەن دەستبگرن بەسەر ناوچەی زیاتر بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زویر بوونی ئەنقەرە. هەروها ئۆباما هاودەنگی خۆی دەربری بۆ پشتیوانی لە ئۆردوگان دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان. سەڕۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی ئەوەی کە سوپای سوریا و چەکدارەکانی کورد لە پێشکەوتندابن بە یارمەتیدانی هێزی ئاسمانی رووسیا کە لە ئەنجامدا کاردانەوەی هەبێت لە هەوڵدانی هەمەلایەنی لە جەنگ دژ بە داعشدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئۆردوگان رایگەیاند دوای تەقینەوەکەی رۆژی چوارشەمەی رابردوو لە ئەنقەرە، بڕیاریان داوە دەست نەپارێزن لە لێدانی رێکخراوەی یەپەگە و پەکەکە وە داوا لە ناتۆ دەکات یارمەتی بدەن بە هەستان بەو کارە. لە درێژەی ووتەکانی ئۆردوگان ئەوەشی راگەیاند کە چەک و تەقەمەنی ئەمریکی بەکارهاتوە لە لایەن یەپەگەوە دژ بە خەڵکی سیڤیل یەپگەی تاوانبار کرد کە چەک و تەقەمەنی ئەمریکی دەنێرێت بۆ پەکەکە. بەڵام ئەمریکا قسەی ئوردوگانی ڕەت کردەوە و گوتی ئەمریکا هیج بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت کە یەپەگە چەکی ئەمریکیی بە قاچاغ ڕەوانە کردبێت بۆ پەکەکە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست