کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ترسی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌ هەولێر پارتی كه‌وته‌ ئامادەباشییەوە

Friday, 09/10/2015, 21:05


پەیامنێرمان لە هەولێرەوە ئاگاداریی کردینەوە، کە پارتیی  ئەمشەو هەموو هێزەکانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئیستا لەناو هەولێردا هێزەکانی پاراستن و چەکدارەکانی پارتی، بە تەنیا نا، بە سەیارەی زۆرەوە دەسوڕێنەوە و له‌هه‌ندێ  گه‌ره‌كی هه‌ولێر خالی پشكنینیان داناوه‌ له‌ترسی ئەوەی ئەگەر خۆپیشاندان کرا و هەر توندوتیژییەکی لێکەوتەوە خۆیان ئامادەبکەن، بۆ ئەمەش پەیامنێرەکەمان دەڵێت پارتیی هەموو کادیرەکانی خۆی کۆکردۆتەوە و لە بارەگاندا دایناون و له‌شه‌قامه‌كان ده‌یان سورێینته‌وه‌، تاخه‌لك بترسێ، نه‌وەک هەر شتێک روو بدات، دەستیان لێ بوەشێنرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە