کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی كێشه‌ی نێوان نێچیر و مه‌سرور بارزانی قول ده‌بێته‌وه‌

Friday, 10/07/2015, 18:15


ئەو سەرچاوەیەی نێو دەسەلاتی پارتی، کە ئیستا وەکو دۆستێکی کوردستانپۆست خۆی پێناساندووین ئەمجارە چەند نهێنییەکی دیکەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکرا کرد، کە تا ئیستا زانیرییەکان شاراوەن، ئێمەش بەپێی پرەنسیپی راگەیاندن ئەم بەشەمان لێ هەڵبژارد و ئەوی دیکەمان لابرد..
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی كێشه‌ی نێوان نچیر و مه‌سرور بارزانی قول ده‌بێته‌وه‌...
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی كێشه‌ی نێوان مه‌سرور و نێچیری قولتر كردۆته‌وه‌، نێچیر ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌ ئەگه‌ر بارزانی واز له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بهێنێ، ئەو کاتە مه‌سروری كوڕی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌مه‌ش پارسه‌نگی هێز له‌ نێوان ئه‌و دوو پسمامه‌ تێك ده‌چێت، بۆیه‌ نیچیرڤان بارزانیش هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ ئه‌وه‌ ده‌ست پێكردوه‌ كه‌ مامی وەک سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و هەموو هەوڵێکیش دەدات کە لایەنەکان رازی بکات، تا دەنگ بە دانانەوەی مەسعود بدەن، هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بووه‌ كه‌ ئه‌و لیژنه‌یەی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ دانرا تا سه‌ردانی حیزبه‌كان بكه‌ن، مه‌سرور بارزانی له‌ رقی نێچیرڤان بارزانی به‌شداری نه‌كرد.
شایانی باسە چه‌ندین جاری دیکە كێشه‌ و ململانێكانی ئه‌م دوو پسمامه‌ گه‌یشتوته‌ ئاستی ته‌قینه‌وه‌ وه‌ك له‌ دواین كۆنگره‌دا باڵی مه‌سرور به‌ زۆره‌ملێ زۆرینه‌ی هه‌وادارانی باڵی خۆی سه‌پاند و باڵی نیچیریان له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ركرد، به‌راده‌یه‌ك نێجیرڤان له‌ د.نوری و سه‌رباز هه‌ورامی پارابویەوه‌، کە كۆنگره‌ جێ بهێلن گه‌رنا ده‌بێت به‌چه‌قو و ده‌مانچه‌ له‌گه‌ل مه‌سرور شه‌ر بكات.
سەرچاوەکە دەڵێت، ده‌مه‌وێت لێره‌دا زانیارییه‌كتان پێڕابه‌گیه‌نم كه‌ زۆر جار باس له‌شه‌فافیه‌تی دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كرێ، به‌لام خودی باڵی مسرور به‌ته‌واویی ئاگادار نیه‌ نه‌ وه‌ك حزب و فراكسیۆنه‌كانی تر، چونكه‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌سرور بارزانی بانگی سه‌رباز هه‌ورامی كردبوو، داوای لێکردبوو، کە زانیاری پێبدات له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان، به‌ڵام سه‌رباز وتبوی ببورە لەبەر کاک نێچیر ناتوانم هیچ بدرکێنم و بیڵێم! بۆیه‌ مه‌سروریش بە توڕەییەوە ده‌ریكردبوو، پێی گوتبوو، تامن بمێنم نابێت تۆ له‌ نێو پارتییدا هیچ پله‌یەکی حیزبیت هه‌بێت، سەرچاوەکە دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان ئەمەش بوو، کە لە کۆنگرەدا سەرباز هەورامی نەیتوانی دەنگ بهێنێت.سەرچاوەکە چەند زانیرییەکی دیکەی سەرنجڕاکێشی بە کوردستانپۆست دا، کە ئێمە تەنیا بەم دێڕە خاڵ دەخەینە سەر وشەکان، کە بالی مه‌سرور بارزانی به‌سه‌رپه‌رشتی خۆی تا ئیستا ده‌ستدرێژی سیكسی كردۆته‌ سه‌ر چه‌ندین كج و خێزانی به‌رپرسه‌ باڵاكانی سەر بە باڵی نێچیر، مەبەستیش لەمە ئەوە بووە کە كه‌رامه‌تی ئەو پەرپرسانە بشکێنێت کە سەر بە باڵی نێچیرن، تا واز له‌بالی له‌نێجیرڤان بارزانی بهێنن.سەرچاوەکە روویەکی زۆر ناشرین و قێزەوەندی مەسروری ئاشکرا کرد، کە لە رووی ئەخالقییەوە تا ئیستا لای زۆر کەس شاراوەیە.
هەروەها یه‌كێك له‌و ترسانه‌ی، کە مه‌سعود بارزانی هه‌یه‌تی ئەوەیە، ئەگه‌ر خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێنێ  ئه‌وا كێشه‌ی ئه‌و دوو باڵه‌ ناكۆكه‌ دژ به‌یه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە