کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یەکێتی فەوجی حەشدی شەعبی دەکاتەوە

Friday, 17/04/2015, 23:34


 عه‌بدوللا چاوره‌ش رانیه‌یی كادیری دیاری یه‌كێتی له‌ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، کە پێشتر به‌رپرسی پۆلیسی كێوه‌ره‌ش بووە له‌رانیه‌ و  پله‌ی عه‌مید بوو . ماوه‌ی  پێنج مانگه‌ هاریكاریی حه‌شدی شه‌ عبی ده‌كات و خه‌ریكی ناونووسینی خه‌ڵكه‌ بۆ ئەوەی ببن بە جاش لە ژێر ناوی حەسدی شەعبی و بەرگی سەربازیدا  وه‌ك قونته‌رات پله‌ی عه‌میدی وعه‌قیدی دابه‌ش ده‌كات،  تا ئیستا ئەم کابرایەی یەکێتیی توانیوێتی فه‌وجیكی جاشایه‌تی بۆ شیعه‌كان بکاتەوە، پێش ماوەیەک له‌به‌رپرسی پۆلیسی رانیه‌  ده‌ستی كێشایه‌وه‌ چووه‌ بەغدا و به‌ خۆی بۆته‌ جاش لیوا و كوڕه‌كه‌شی کردووە بە جاش نه‌قیب، هەروەها ده‌یان كوردی کردۆتە جاش بۆ شیعه‌كان، سەرچاوەکەی کوردستانپۆست دەڵێت گەرچی  عه‌بدوللا چاوره‌ش به‌رێوبه‌ری پۆلیسی كێوه‌رەشی رانیه‌ بوو، بەڵام  له‌ قوتابخانه‌ی شه‌وان ده‌یخوێند، چونکە خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو نه‌كردبوو 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە