کوردستانپۆست بۆ یه‌که‌مجار هه‌واڵی ته‌واویی وازهێنانی هه‌ر چوار ئه‌ندامه‌که راده‌گه‌یه‌نێت
Saturday, 21/02/2009, 12:00
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌ودا کاتژمێری 7ی ئێواره که تا کاتژمیری نۆ و نیوی خایاند، هه‌ر چوار ئه‌ندامه‌که‌ی ڕیفۆرم (عوسمانی حاجی مه‌حمود، جه‌لال جه‌وهه‌ر، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، مسته‌فای سه‌ید قادر) بڕیاریان دا ده‌ست له کار بکێشنه‌وه و واز له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بهێنن، عوسمان حاجی مه‌حمود به تووڕه‌ییه‌وه ڕووی ده‌می کرده کۆسره‌ت ره‌سووڵ و له کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌دا پێی وت: تۆ گۆڵت لێ‌کردین.
شایانی باسه ئیستا دوای ئه‌م ڕووداوه، یه‌کسه‌ر سلێمانی که‌وته ئینزاره‌وه، ئاسایش و پۆلیسی سه‌ر به جه‌لالی خۆیان ئاماده‌کردووه، نه‌کا شتێک له ناکاو رووبدات و به یه‌کدادان له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا بقه‌ومێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که پێیراگه‌یاندین که کۆسره‌ت چۆته پاڵ کوتله‌ی جه‌لال و به‌ته‌واوی خۆی ساخکردۆته‌وه...
به‌رده‌وام کوردستانپۆست به‌دواداجوون ده‌کات و ئه‌م هه‌واڵه تازه ده‌کرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌سوڕمانه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا عومه‌ر فه‌تاح زۆر چاوقاییمانه داوای کردووه، ئه‌گه‌ر واز له‌م پۆسته‌ی ئێستای بهێنیت، داواده‌کات بکرێت به جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم. تێبینی: له لایه‌ن به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی یه‌کێتییه‌وه به ته‌له‌فون پێمان راگه‌یه‌نرا، که ئه‌و هه‌واله‌ی که له ئاوێنه‌دا بلاوکراوه‌ته‌وه راستیی نییه، ته‌نها ئه‌و چوا که‌سه‌ی سه‌ره‌وه وازیان هێناوه، نه‌ک کۆسره‌ت ره‌سوڵ.
کۆوردستانپۆست زانیاری ته‌واویی وه‌رگرت له لایه‌ن به‌رپرسێکی پارتیی ، که جه‌لال تاله‌بانی به دزییه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعوددا ڕیککه‌وتون که وه‌زاره‌تی ناوخۆ بدرێت به پارتیی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش بدرێت به یه‌کێتیی، له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا شێخ جه‌عفه‌ر ده‌بێته وه‌زیر و عوسمانی حاجی مه‌حمودیش ده‌رده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که تاڵه‌بانی به‌و شێوه‌یه ده‌ستی خۆی له عوسمان ده‌وه‌شێنێت.
جێگای باسه دانانی عماد ئه‌حمه‌د وه‌ک جێگری نێچیر له سه‌رداوا و ره‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بووه ، جه‌لال ئه‌و راستییه باش ده‌زانێت که عیماد ئه‌حمه‌د زۆر باشتر له عومه‌ر فه‌تاح بوودجه‌که‌ی کوردستان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێ سه‌رئێشه بۆیان برابه‌شده‌که‌ن..جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که جه‌لال بۆخۆی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ر له ساڵێک به تووڕه‌ییه‌وه به عیمادی ووتبوو: تۆ کوڕه‌که‌ی بارزانیت!. پاساوی جه‌لالیش بۆ ئه‌و ناوهێنانه‌ی به‌وه هێنابۆوه که پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری وه‌ک دیاری له نێچیر وه‌رگرتووه و هه‌موو داواکارییه‌کانی نێچیر و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بی سێ و دوو جێبه‌جێ ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست