تازەکراوەتەوە: حسێن عه‌لی كه‌مال بريكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عيراق تووشی (شێرپه‌نجه) بووه
Friday, 25/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست، په‌يامنيری بهغدابه پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له نووسينگه‌ی حسين عه‌لی كه‌مال بريكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئه‌ندامی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی پارتی، تووشی نه‌خۆشی (شێرپه‌نجه)ی سی و جگهربووه و كاريگه‌ریی له‌سەر گەدەشیی كردووه، له ماوه‌ی 6 مانگدا 3جار بۆ چاره‌سه‌ر كردن سەردانی ئه‌رده‌ن و له‌نده‌ن و توركيای کردووە، به‌لام تا ئيستا نه‌توانراوه هۆكاری شێرپه‌نجه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ بدۆزريتهوه..هه‌رچه‌نده ماوه‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لە ناو وەزارەتی ناوخۆدا ئه‌و ده‌نگۆيه‌ش هه‌بوو، كه حسين عه‌لی كه‌مال تووشی (ئايدز) هاتووه، تا ئه‌وه‌ی حکومەتی عێراقی لە بەغدا به وردی چاوديريان دەکرد، بەتایبەتیی 3 سكرتێری ئافره‌تی عه‌ره‌ب و كوردی به جل و به‌رگی پۆليسيهوه له نووسينگهكهی داناوه. تا دوایی دەرکەوت کە تووشبوونی بەو نەخۆشییە راست نییە.
به پێی سه‌رچاوه‌كه، کە پێیان راگەیاندین، ماوه‌ی زياتر له 6 مانگه هه‌موو جۆره رابواردن و خواردنه‌وه‌يه‌كی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه، تا ئه‌وه‌ی ره‌نگی جه‌سته‌ی به ته‌واویی تيكشكاوه و لاوازیی كردووه.
شایانی باسە حسێن عەلی کەمال کاتێک بەرپرسی لێکۆڵینەوە بووە لە دەزگای پاراستن، لە نێوان شەڕی ناوخۆ و دوای ئەو کاتەش زیاتر له 200 گه‌نجی سلیمانی كوشتووه، بەتایبەتیی لەوانەی کە گوایە سەر بە یه‌كیتی و ئیسلامیه‌كان بوون، زۆربەیان کەسانی بێلایەن بوون هیچ پەیوەندییەکیشیان بەو دوو حیزبەوە نەبووە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵکی سلێمانیی بوون، ئەم کەسە بێتاوانانەی رەوانەی ئاكرێ و مسیف سه‌لاحه‌دین دەکرد و لەوێ لەناودەبران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست