بۆ پشتگیری له هه‌ڵبژاردنه‌کان، پاسدار و ئیتیلاعات خۆیان تێکه‌ڵ به هێزه‌کانی مه‌حمود سه‌نگاوی کردووه
Sunday, 12/04/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که له دوایین سه‌ردانی تاڵه‌بانی بۆ تاران، به نهێنی هه‌ردوو لا له سه‌ر چه‌ند خاڵێک ڕێکه‌وتوون، یه‌کێک له‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه که تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دژی هه‌موو ده‌نگێکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ببنه‌وه، به‌تایبه‌تیی ئه‌و هێز و گرۆپانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی پارتیی و یه‌کێتیین، که بۆ پاشه‌ڕۆژ مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، له دواجاردا ئه‌و قسانه‌ی که تاڵه‌بانی له تورکیا کردی، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌و ڕێکهوتنهبوو، که له‌گه‌ڵ ئێران‌دا مۆری کردبوو، له به‌رامبه‌ره‌وه ئێرانیش ده‌بێت هه‌موو پشتگیرییه‌کی تاڵه‌بانی بکات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ده‌نگه سه‌ربه‌خۆکان سه‌رکه‌وتن به ده‌ست نه‌هێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئیستا ژماره‌یه‌کی زۆر له پاسدار و ئیتیلاعات هاتوونه‌ته ئه‌مبه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی مه‌حمود سه‌نگاوییدا خۆیان تێکه‌ڵکردووه، له‌گه‌ڵیاندا که‌وتوونه‌ته پرۆپاگه‌نده کردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌وانه‌ی نایانه‌وێت ده‌نگ به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بده‌ن.
شایانی باسه مەحمود سەنگاوی و مەلا ئاحمەدی دیسکەرە، ڕۆژی سێسشهمهی ڕابردوو له ناوچەی دۆڵی جافایەتی، ویستوویانه قسه بۆ خه‌ڵکی بکه‌ن، سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن، که دەڵێن: ئێمە بۆ ئەوە هاتوین تا بزانین کێشەتان چییە و چیتان دەوێت بۆتان جێ بەجێ بکەین . ئەوانیش ڕاستەوخۆ پێیان دەڵێن: ئێمە هیچمان ناوێت دەزانین کاتی نزیک بونەوەی هەڵبژاردنە بۆیە هاتوون بەسەرمان دەکەنەوە، ئەی بۆ لەوەو پێش سەردانتان نەدەکردین، به‌ڵام چاک بزانن ئێمە خۆمان یەکلایی کردۆتەوە، دەنگ بە کاک نەوشیروان دەدەین. پاش ئه‌وه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌و وه‌ڵامه ده‌بیستێته‌وه ئیتر دەست دەکات بەبێڕێزی کردن بەو خەڵکە و جنێویان پێده‌دات، ئەوانیش لەوە زیاتر وەڵامی نادەنەوە.
پەیامنێری کوردستان پۆست
سلێمانی
تێبینی: ئه‌و وێنه‌یه له ئه‌رشیفه‌وه وه‌رگیراوه، په‌یوه‌ندی به‌و هه‌واڵه‌وه نییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست