بۆ یادی گوڵان، پاراستنی لقی ٤، داوای زیره‌ڤانی كردووه بۆ سلێمانی
Saturday, 26/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانیئهمرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌مه‌ی ڕه‌مه‌زان كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی پارتی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه پاراستنی پارتی بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یادی شۆرشی گوڵان له شاری سلێمانی داوای فه‌وجیكی زێره‌ڤانی یان كردووه تا ئه‌و یاده له ناو شاری سلیمانی بكه‌نه‌وه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی پارسال ئه‌و یاده‌یان برده تاسلوجه نزیك پیره مه‌گروون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه پارتی له سلێمانی ده‌یه‌وێت ئه‌و یاده بكاته‌وه به‌لام له ترسی خه‌ڵكی سلێمانی كه له 17ی شوبات شه‌هید و برینداریان هه‌بووه به ده‌ستی پاراستن و چه‌كداره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ترساون په‌لامار بدرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه پاراستن داوای زیاتر له 12 مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری پاراستنی به نهینی بۆ ئه‌و شاره كردووه، چونكه ماوه‌ی 10 رۆژێكه ته‌واوی ئه‌منێت و پاراستنی لقی 4 له‌ده‌ست پۆلیسی سلێمانی سه‌ندراوه‌ته‌وه و ته‌سلیم به پارتی كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه به‌رپرسه‌كانی پاراستن ناویرن شه‌وانه له‌ناو باره‌گای لق بمێننه‌وه ، ته‌واویی باره‌گا‌كه‌یان بۆ بینا‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له گه‌ره‌كی راپه‌رین گواستۆته‌وه.
لە زمانی یەکێک لە کەسە نزیکەکەکانی حه‌مه‌ی ڕه‌مه‌زان، ئەوەی گێڕایەوە، کاتی خۆی یەکێک بووە لەو فه‌رماندانه‌ی داستانی خواكورك، لە ترساندا خوێنی کوژراوێکی دیکەی لە گیانی خۆی دابوو، تا بڵێن برینداره و له خواكۆرك بیكێشنه دواوه، پلانه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتووبوو، به‌ڵام دواجار ئاشكرابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست