تاک و تەرا نەبێت، هەموو پەرلەمەنتارەکانی ئۆپۆزیسیۆن، وەکو پارتی و یەکیتی دز و گەندەڵن
Sunday, 27/10/2013, 12:00
پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی گۆڕان بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە بزوتنەوەی گۆران بەفەرمی هەوڵی داوە، کە پەرلەمانتارەکانی خۆی داوە ئەو ٤٨ ملیۆن دینارەی بەناوی ٦ مانگ وەک موکافەئە وەریدەگرن، رەتی بکەنەوە و بۆخۆیانی وەرنەگرن، بەلام زۆرینەیان دژی ئەو داواکارییەی بزوتنەوەکەیان وەستاونەتەوە، بەئاشکرا دەڵێن وەریدەگرین و مافی خۆمانە، هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو شەش پەرلەمانتارەی خوارەوەش پارەیان وەرگرتوە وەک لە هەندێ پەیجی نزیک لە گۆران (ئازاری گەل) ناوی ئاشکراکردوون، ئەمە لەکاتێکیشدایە دوو سال زیاترە لەپەرلەمانیش دەستیان کێشاوەتەوە، هەر ئەوانیش کەمپینی رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینیان راگەیاندبوو ، کەچی بۆ خۆیان ئیستا یەکەم گروپن، کە پارەکەشیان وەرگرتووە.
1. د.شاهۆ سهعید
2.د.جهحفهر عهلی
3.د.زانا رهوف
4.د.پهریهان قوبلای
5.ئیسماعیل گهلاڵی
6.کوێستان محهمه
https://www.facebook.com/AzariGall/posts/539381589480620سەرچاوەکەی نێو گۆران وتی: بۆیە وا هەست دەکرێ ئەمرۆ لوبێکی بەهیز لەو مرۆڤە گەندەلانە لەناو گۆراندا خۆیان مەلاس داوە، بە ساختە لەسەر کەناڵی تەلەفیزیۆنەکان خۆیان وەک داکۆکیکەری هەژاران و قوتی خەڵک نمایش دەکەن.
شایانی باسە هەر بەپێی زانیاریەکان لیستەکانی (یەکگرتوو، کۆمەڵ)یش ئامادەنین دەستبەرداری ئەو دزییە یاساییە ببن، ئەویش بە پاساوی ئەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن بەیاسا رێکخراوە تا بەیاساش هەڵنەوشیتەوە نایدەنەوە و مافی خۆیانە وەریبگرن، بێ ئەوەی وەکو ئیسلامییەکی دەستپاک بیر لەوە بکەنەوە، کە بەپێی شەریعەتی ئیسلامیش ئەوە دزییە لەپارەی میللەت دەکرێت، واتا وەرگرتنی ئەو پارەیە حەرامە.
بەمەش پەرلەمانتارانی ئۆپزسیۆن دەریان خست، ئەو یاداشت و داواکردنە، کە بۆ کەمکردنەوەی موچە لەپلە تایبەتیەکان دەیان کرد، تەنیا وەک ریکلام کردن وابوو، تەنها بو فریودانی خەڵک بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست