کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌خنه‌یه‌کی توند له‌ KNN (نوێکراوه‌ته‌وه‌)

Saturday, 20/06/2009, 12:00


سه‌ته‌لایه‌تی KNN ئێستا رووبه‌رێکی زۆری له‌ نێو ته‌له‌فزیۆنه‌کانی باشوری کوردستان داگرتووه‌ و کاریگه‌رییه‌که‌شی له‌ نێو جه‌ماوه‌ردا حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ .
له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رنامه‌یه‌کی KNN که‌ وتار و ریپۆرتاژه‌کانی رۆژنامه‌ و سایته‌کان ده‌خاته‌ روو ، که‌ ئه‌مه‌ کاریکی ئاساییه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه‌ وتار ی هه‌ندێ سایتی گومانلێکراو که‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای به‌دناوی پاراستنه‌وه‌ ئاراسته‌ده‌کرێن.ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوڕێنه‌رانی KNN پییانوایه‌ نیشاندانی ئه‌و سایتانه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یان خزمه‌ت به‌ رای ئازاد ده‌کات ، پێمانوایه‌ هه‌ڵه‌ن ، چونکه‌ ده‌یه‌ها به‌ قه‌ده‌ر سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه‌ جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ونه‌ گومان و دڵه‌ڕاوکی ، به‌مانایه‌کی دیکه‌ کاریگه‌ری نێگه‌تیفیه‌کانی زۆر تره‌ له‌ پۆزه‌تیڤه‌کانی ، چونکه‌ هه‌لومه‌رجه‌که‌ زۆر ناسکه‌ له‌ بچووکترین هه‌له‌ جه‌ماوه‌ر کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت ، که‌ ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ گۆڕان ناکات که‌ خه‌لکی به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕیی ده‌که‌ن.
کوردستانپۆست وه‌ک سه‌کۆییه‌کی ئازاد و ئازا هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه‌ ،هه‌رگیز جاشقه‌ڵه‌مه‌کان نه‌یانتوانییوه‌ به‌ دیواری به‌رزی کوردستانپۆست ده‌ربازبن و پشیوی له‌ نێوان ئێمه‌ و خه‌لکی کوردستان بنێنه‌وه‌.ره‌خنه‌ی زۆرمان ئاراسته‌ده‌کرێت پێمان ده‌ڵین: بۆچی وتاری کرچ وکاڵ له‌ رووی زمانه‌وانی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ ؟ بۆچی هه‌موو موعاناتێکی خه‌لکی به‌ گر‌نگییه‌وه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌؟ ده‌یه‌ها بۆچی دیکه‌..ئێمه‌ش هه‌میشه‌ ده‌ڵێین ئه‌و سه‌کۆیه‌ هی خه‌لکه‌ ، خه‌لکی ئازاده‌ چی ده‌نووسێ.
کوردستانپۆست له‌ نیو ریزبه‌ندی سایته‌کانه‌وه‌ زۆرترین میوانی هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌سه‌رێکه‌وه‌ جیگای دڵخۆشیمان بیت ،ئه‌وا له‌لایه‌کی دیکه‌ ئه‌رکی ئێمه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ قورس کردووه‌ ، چونکه‌ ده‌بێ له‌ گه‌ل خواست و ویستی خه‌لکی دابین و لێیان دانه‌بریین.
کوردستانپۆست ئه‌گه‌ر کارێکی کردبێت دیاره‌ له‌ماوه‌ی کار کردنیدا نه‌یهێشت پیرۆزی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ گه‌وره‌بێت به‌لکو له‌ به‌رزیدا بۆ نێو زبڵدان فڕییدانه‌ خواره‌وه‌ ، کوردستانپۆست شانازییه‌کی مه‌زنی تۆمارکرد له‌ مێژووی راگه‌یاندنی کوردیدا ، که‌ ئیمڕۆ به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌بینرێت ..کوردستانپۆست بوو گه‌نده‌ڵی خیانه‌ته‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌ خه‌ڵکی ناساند ، هێشتا یه‌کێتی کێشه‌کانی نه‌که‌وتبووه‌ نێو شه‌قام ، ده‌یان سیناریۆمان به‌ خه‌ڵکی نیشانده‌دا ، ئه‌وه‌تا ئیمڕۆ سیانارێۆکان هاتنه‌دی . کوردستانپۆست بووپیرۆزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ قوڕدا نووقومکرد و کێشه‌کانی نیو بنه‌ماڵه‌ له‌سه‌ر پاره‌ و ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵکی ئاشکراکرد..ده‌یه‌ها بگره‌ سه‌ده‌ها شانازی دیکه‌ی بۆ کورده‌واری و مرۆڤایه‌تی تۆمارکرد .
لێره‌دا ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی هه‌موو داموده‌گاکانی راگه‌یاندنی ئازاد ده‌که‌ین ، دیاره‌ له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ KNN که‌ چۆن ده‌بێت وتاری نێو سایتێکی پاراستن له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یانه‌وه‌ نیشان بدرێت و بخوێنرێته‌وه‌ ، له‌ کاتیکدا نه‌وێرن یان نه‌یانه‌ویت ته‌نانه‌ت نێوی کوردستانپۆست بێنن ؟!..
ره‌خنه‌یه‌که‌ ته‌نها ئاراسته‌ی KNN ناکه‌ین به‌ڵکو هه‌موو ده‌زگا و رۆژنامه‌ ئازاده‌کانی دیکه‌ له‌مه‌ڕ ئه‌و خۆدوورگرتنه‌ له‌ کوردستانپۆست پشکی شێریان وه‌به‌رده‌که‌وێت. هه‌ر چه‌نده‌ ئێمه‌ له‌ لایه‌ن زۆر له‌ نووسه‌ره‌کان په‌یوه‌ندییمان پیوه‌ده‌کرێت و ده‌ڵێن ده‌زگای وشه‌ نووسینی ئێمه‌ بڵاوناکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ له‌ کوردستانپۆستدا ناسراوین، یان ئه‌گه‌ر بڵاویشی بکه‌نه‌وه‌ به‌ ده‌ستێکی له‌رزۆک و به‌ ده‌ستکارییه‌کی زۆری زمانه‌وانییه‌وه‌ سه‌روگوێلاکی ده‌شکێنن، ئێمه‌ له‌ سه‌رخۆ هێورمان کردوونه‌ته‌وه‌ و پێمان گووتوون که‌وابوو  ئیدی هێچیان بۆ مه‌نێرن، چونکه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، ئێمه‌ ته‌نها له‌ مه‌سه‌له‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵێک شتی دیکه‌ پشتگیرییان لێده‌که‌ین. له‌وشدا یه‌کده‌گرینه‌وه‌، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتیی بنه‌ماڵه‌ و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌، که‌ سه‌رجه‌م ئازاره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردیی ده‌خه‌ینه‌ ڕوو، له‌وێوه‌ له‌ شه‌قامێکدا هه‌موومان یه‌کمان گرتۆته‌وه‌ و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین. له‌و ماوه‌ی ڕابردوودا نووسه‌رێک پێی ڕاگه‌یاندین که‌ داوای لێکردین لێره‌دا بینووسین وتی:  ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌مه‌و به‌ر نووسینێکم بۆ سایتی سبه‌ی نارد، زۆری به‌سه‌ردا ڕۆیشت بۆیان بڵاونه‌کردمه‌وه‌، ئیتر هاتم که‌مێک ڕووتووش و ده‌ستکارییم کرد، ناونیشانه‌که‌یم گۆڕی، ئه‌مجاره‌یان به‌ناوێکی تره‌وه‌ ناردم، دیتم له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتدا بڵاویان کرده‌وه‌، ته‌نانه‌ت، وه‌ڵامیشیان دایه‌وه‌ و ژماره‌ی ته‌له‌فونیشیان بۆمان نووسی.
ئه‌وه‌ی له‌ کۆتاییدا پێویسته‌ باسی لێوه‌ بکه‌ین، جارێکی تریش له‌ هه‌واڵێکدا باسمان لێوه‌ کرد،‌ هیچ گومان له‌وه‌‌دا نییه‌، که‌ ده‌زگای پاراستن و زانیاریی که‌سانیان خزاندۆته‌ نێو ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌زگای وشه‌‌، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که‌ که‌ی ئێن ئێن، یان سایت و گۆڤاره‌کانیان ده‌یکه‌ن، هه‌ڵه‌یه‌کی ڕووت‌ نییه‌، به‌ڵکو پلانێکی داڕێژراوه‌ مه‌به‌ست به‌ لاڕێدابردنه‌ و له‌ خزمه‌تیی ئه‌و ده‌زگایانه‌دان، پێویسته‌ گرده‌که‌، وشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بکات و چاوێک بخاته‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا کار ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە