کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوه‌ته‌وه‌: ئه‌مشه‌و له‌ چه‌ند شه‌قامێکی شاری سلێمانی ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکیی کرا

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


بۆ بڵاوه‌پیکردنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌مشه‌و به‌ فه‌رمانی حاکم قادر ئاسایشی سلێمانی، هه‌روه‌ها هێزی به‌ناو دژه‌ تیرۆر، له‌ جاده‌ی سه‌هۆڵه‌که‌ و  له‌ شه‌قامی سالم وه‌ک سه‌رده‌می به‌عس کوێرانه‌ که‌وتنه‌ ته‌قه‌کردن به‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌دا، چه‌ند که‌سێکیان ده‌ستگیرکرد، دیسان وه‌ک په‌یامنێره‌که‌مان به‌ ته‌له‌فون پێی ڕاگه‌یاندین، که‌وا که‌سێک به‌ سه‌ختی بریندار بوو، به‌ په‌له‌ گه‌یاندیانه‌ خه‌سته‌خانه‌،  ته‌قه‌کردن و په‌لاماردان تا ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام بوو،  تا ئیستا دیار نییه‌ چه‌ند که‌سی تر بریندار یان کوژراو هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناو شاری سلێمانی برینداربوون، یان کوژرانی که‌سیان ده‌مڕاست نه‌کردۆته‌وه‌، به‌ڵام په‌یامنێره‌که‌مان ده‌ڵێ به‌ڵی من خۆم به‌ چاوی خۆم که‌سێکم بینی که‌به‌ برینداری که‌وته‌ سه‌ر زه‌ویی و  دوایی به‌ په‌له‌ سواری سه‌یاره‌یان کرد و به‌ره‌وه‌ خه‌سته‌خانه‌یان برد.
له‌ ته‌واوی  ڕووداوه‌که‌، هه‌ر زانیارییه‌کمان ده‌ستکه‌وت، ئاگاداریتان ده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە