ئەندامێكى لقى14ى پارتى فەرمانى دەسگیركردنى بۆ دەرچووە و خەسرەو گۆران بڕیارەكە رادەگرێت
Tuesday, 19/07/2011, 12:00
پەیامنێرى كوردستان پۆست_هەولێر سەعید مەموزین ئەندامى لقى14ى موسڵى پارتى لەسەر دزینى پارە لە سەنتەری رۆشنبیری بەردەرەش، لە لایەن دادگاى بەردەرەشەوە فەرمانى دەسگیركردنى بۆ دەرچووە، بەڵام لە لایەن خەسرەو گۆرانەوە پاڵپشتى لێدەكرێت.
سەرچاوەكە پێى رایگەیاند كە سەعید مەموزین ئەندامى لقى14ى موسڵى پارتى، لە هەمانكاتیش بەرپرسى سەنتەرى رۆشنبیری شارۆچكەى بەردەرەشە، لەسەر دزینى بودجەى ئەو سەنتەرە، دادگا بڕیارى دەسگیركردنى ناوبراوى داوە، بەڵام پێچەوانەى یاسا كەسێكى وەكو خەسرەو گۆرانى بەرپرسى لق پشتگیری و بڕیاری دەسگیركردنەكەیان راگرتووە، سەرچاوەكە هۆكارى ئەو بەرگریەى خەسرەو گۆرانى بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لەگەڵ خەسرو گۆران شەریكە بەش بوون. سەرچاوەكەى كوردستان پۆست لەمەڕ مینحەى ئەو سەنتەرە دواو و وتى لە 7 ملیۆن بۆ 10 ملیۆن دینارە دەبێت كە مانگانە لە حكومەت وەریدەگرن، بەڵام سەعید مەموزین ئەو راستیەى شاریوەتەوە و دەڵێت 3 ملیۆن مینحەمانە.
ئەوەى ماوەتەوە بڵێین كار و چالاكى ئەو سەنتەرەیە كە لە سنوورەكەدا هیچ كار و چالاكیەكى ئەوتۆى نییە و ئەكتیڤ نییە، بوونى ئەو سەنتەرەش بۆ خواردنى پارەیە لە لایەن خەسرەو گۆران و سەعید مەموزین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست