کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ رفاندن و بزرکردنی هاوڵاتیان، ده‌زگای پاراستن، شاری هه‌ولێری تۆقاندووه‌

Wednesday, 01/08/2012, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نیو ده‌زگای پاراستن، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ماوەیەكە پاراستنى پارتى دەستى كردووه‌ بەگرتنى بەشێك لەو ئیسلامیانەى كە پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر و حوكم درابوون، ئه‌میش لە ئێستادا بۆ ئەوەى ترس بۆ سەر ئیسلامییەكان دروست بكاتەوە و دەست بكاتەوە بەسیناریۆ دروست كردن و شەرعیەت بدەن ئەنجومەنى ئاسایش دووبارە ئەو كەسانە دەستگیر دەكەنەوە كە پێشتر بەبێ بڕیارى دادگا و دادگاییكردن بۆ خۆی حوكمی دابوون.

ناوەكان:
1: دانا تحسین مغدید
2: دڵدار میكا ئیل خدر
3: دیار ئیبراهیم اسماعیل
4: دیار زاهیر مەحەمەد
5: ڕێبەر نەجات تەها
6: سەفین سلێمان عەزیز
7: سەعید حەمەد عبدوالرحمان
8: شۆڕش ڕەشید ڕەسول
9: سه‌باح قادر عبدالله
10:عەدنان عوسمان حەمەدئەمین
11: فەرهاد حەمەد حەمەد ئەمین
12: مەولود سالح حەمەد
13: مەریوان مەحەمەد ئەبابەكر

ئەم گیراوانە زیاتر لە سێ چوار بەندیخانەى نهێنیان بینینوە و زانیارى زۆر ووردیان لەلایە بۆیە لەئێستادا پاراستن ترسى لەسەر ئەمانە بۆ دروست بووە. نەوەكو ببنە مەترسى بۆ سەر بەرژەوەندیەكانیان.

بەپێى لیستێك كە دەستمان كەوتووە پاراستن و ئاسایش لە ساڵى 2004 و 2005 ژمارەیەك كەسى ڕفاندووە و تا ئێستا بێ سەرو شوێنن و كەس نازانێ چیان بەسەر هاتووە ئایا كوژراون یان پاراستن خەریكى سیناریۆ دروست كردنە بۆیان:

بەشێك لەناوەكان:
1: بدران مستەفا محمود خەلیفە
2:محمد عومەر ئەمین
3: اسماعیل........
4: فەرمان عەبدولا یونس
5: تەیب هەمزە
6: سیامەند مەحەمەد زۆراب.
7: نیاز مەجید

سه‌رچاوه‌که‌ باس له‌وه‌ ده‌کات، که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری دیکه‌ش پاراستن و ئاسایش ماوەى چەند ساڵێكە ڕفاندونى، تا ئیستا بێسه‌ر و سوێنن، که‌ به‌ تۆمه‌تی تیرۆر گیراون. زۆربه‌یان كاسبكار بوونە، بەڵام دواى ئەوەى پاراستن هیچ زانیارییه‌کی لێیان ده‌ستنه‌که‌وتووه‌ دوایی کوشتوویانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە