بۆ دووه‌م جار بۆنديكی گه‌نده‌ڵی له نيوان ئه‌حمه‌د ئيسماعيل نانه‌كه‌لی و هۆشيار سيوه‌لی وه‌زيری پيشووی كاره‌با
Thursday, 22/09/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولير
ئه‌مرۆ ده‌نگۆی ئاشكرابوونی بۆنديكی نهێنی ساخته و ته‌زوير كاریی له تۆمار كردنی ميگاواتی زياده له نيوان ئه‌حمه‌د ئيسماعيل نانه‌كه‌لی خاوه‌نی پرۆژه‌ی ويستگه‌ی وه‌به‌رهێنانی كاره‌بای هه‌ولير و هۆشيار سيوه‌لی وه‌زيری پيشووی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه دەنگی دایەوە.
له كاتژمير ١٠ی به‌يانی ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندازيارانی به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تی دابەشكردنی كاره‌بای هه‌ريم له هه‌ولير، گه‌نده‌ڵيه‌كه‌ی نيوان خاوه‌نی ويستگه‌ی وه‌به‌رهێنانی كاره‌بای ئه‌هاليه‌كه‌و وه‌زيری پێشووی كاره‌بای هه‌ريميان ئاشكراكردوو ، ناره‌زايی خۆيان ده‌بری، به‌وه‌ی بۆندێكی دزيی و گه‌نده‌لی مۆركراوه به‌وه‌ی مانگانه بريی وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی كاره‌با له ٥٠ ميگاواته‌وه بۆ ١٠٠ ميگاوات زياده به ته‌زوير تۆمار بكريت، له‌سه‌ر حكومه‌ت و خه‌لكی كوردستان!
وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌ك له چێنه‌ر خه‌فافه‌وه به‌ريوه‌به‌ری گشتی ديوانی پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه، ئه‌وه‌يان پشت راستكردۆته‌وه كه هه‌ريه‌كه له هۆشيار سيوه‌يلی و سه‌رباز هه‌ورامی له‌پشت ئه‌و تاوان و دزيی و خيانه‌ته‌وه‌ن،هۆشيار مانگانه سودی زياده‌ی وه‌برهينانی له سه‌دا ٥٠ وه‌به‌ر ده‌كه‌وێت، سه‌رباز هه‌ورامیيش له زياد كردنی نرخه‌كە له ٢،٧ سه‌نته‌وه بۆ ٣،٢ يه‌كه‌ی سه‌نتی، واته هه‌موو يه‌كه‌يكه ٥ سه‌نت دۆلار زيادی خراوه‌ته سه‌ر و سه‌رباز هه‌وراميش له سه‌دا ٦٠ ئه‌و بره بۆ خۆی ده‌بات..!
به پێی يه‌كه‌ی ژميرياری و دارايی وه‌زاره‌تی كاره‌با، هه‌ريه‌كه له هۆشيار سيوه‌يلی مانگانی ٣ مليۆن دۆلار‌و سه‌رباز هه‌وراميش مانگانه‌ی ٥ مليۆن دۆلار له كاره‌بای دزراو ساخته‌ی وه‌به‌ر هينراويان به‌رده‌كه‌ويت به ناوی شيرينيه‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست