پیاوەکانی پاراستن لە هەولیر بەردەبارانی پۆلیسیان کرد، دوایی وتیان لایەنگرانی پەکەکە ئەمەیان کردووە
Friday, 30/12/2011, 12:00
بۆ ناشرینکردنی دەنگی ناڕازیی خەڵک دژی کۆمەڵکوژیی شەرناخ کە دوێنی فڕۆکەکانی تورکیان ژمارەیەکی زۆر لە هاولاتیی ئەو ناوچەیان تیرۆر کرد، ئەمڕۆ کۆمەڵێک خەڵکی ناڕازیی و دڵسۆز و خەمخۆری گەلەکەمان خۆپیساندانێکاین لە هەولیر رێکخست، دەزگای پاراستن کۆمەڵیک کەسی تێکەڵ بەو کەسانە کرد، کە بە پلان دەستیان کرد بە تاڵانی و پەلامارد دانی هەندێک دوکان و بەردبارانکردنی پۆلیس، ئەمەش بۆ خاتری ئەوەی لایەنێکی ناشرین بەو خۆپیشاندانانە بدەن، لەهەمان کاتدا رەوا بە بوردومانی فڕۆکەکانی تورک بدەن.
با خەڵکی کوردستان بزانن کە لە کوردستاندا دەسەلاتێکی نییە، کورد بۆ خۆی بەڕێوە بەرێ، ئەوەی هەیە، تەنها بنەماڵەی بارزانیی و پیاوە بەکرێکگیراوەکانی تورکە، کە بە وەکالەت باشووری کوردستان بەڕێوە دەبەن.
ئەو هەواڵەی خوارەوە بخوێنەرەوە، کە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردۆتەوە
********************************************
توندوتیژی له گردبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه كه‌وته‌وه
هه‌ولێر 30 كانونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ر (PNA) ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی په‌كه‌كه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئیدانه‌كردنی كوشتنی هاوڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سازكرد، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌و زیانیان به موڵك و ماڵی گشتی گه‌یاند و كه‌وتنه به‌ردبارانكردنی پۆلیس كه بۆ پارێزگاریكردنی گردبوونه‌وه‌كه له‌وێ ئاماده‌بوون.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌س له‌لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی بێمۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر سازكرد، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه شه‌قامی گشتی ئه‌و شوێنه‌یان گرت و ده‌ستیان بردووه بۆ سامان و موڵك و ماڵی و گشتی زه‌ره‌روزیانیان پێگه‌یاندووه هه‌روه‌ها ده‌ستیان كردووه به به‌ردبارانكردنی پۆلیس كه بۆ پارێزگاری كردن و ئارامی گردبوونه‌وه‌كه له‌وێ ئاماده‌بوون.
http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?nID=261264
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست