پاراستن خاوەنی خۆپیشاندانی ئیسلامییەکان بوو لە هەولێر
Thursday, 10/05/2012, 12:00
راپۆرتە هەواڵ: ئەگەر ئاینەکان لەگەڵ یەکدا جیاوازییان هەبێت، ناکۆک و ناتەباش بووبن، هەموویان لە چەند خاڵیکدا یەکیان گرتۆتەوە، کە بڕوایان بە خودا و بە هێزێکی گەورە و توانایەکی مەزن هەیە، ئەو هێزە دروستکەری گەردوون و زەویی و هەموو ئەوانەیە کە رۆژانە مرۆڤ لە دەوروبەری خۆیاندا دەیبینێت، یان بیری لێدەکاتەوە، جگە لەوەیش ئاین بۆ جوانکردن و بەڕیوەبردنی کۆمەڵگایە، کۆمەڵێک دەستور و یاسا پیادە دەکات، تا چاوی لێبکرێت مرۆڤەکان وەک ئاژەڵ یاسای دارستان پەیرەو نەکەن و نرخێک بە مرۆڤبوونی خۆیان بدەن و لەگەڵ ئاژەڵدا جیابکرێتەوە.
ئەمە وتەی روناکبیرێکی هەولێری بوو، کاتێک، قسەی بۆ دەکردم و لە گۆشەیەکی نێو دوکانێکەوە دانیشتبوو سەیری ئەو خەڵکەی دەکرد و بێ تاقەت بوو لەم رووداوە.
درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: لە کوردستاندا موسڵمان، مەسیحی، جولەکە و ئاینەکانی تر بوونیان هەبووە، هەموو وەک برا چارەنووسی خۆیان لەگەڵ یەکتر گرێداوە، کورد وەک نەتەوە، وەک ئاینیش هیچ کێشەیەکی لەگەڵ دەوروبەری خۆێدا نەبووە، ئەمە چییە ئەمڕۆ ئیسلامێکی شیعە، لەگەڵ سونییەکدا دانوویان پێکەوە ناکۆڵێت؟ یان لە دژی مەسیحییەک وای لێکراوە بۆی بکرێت سەری هەڵدەکەنێت، رقی لە هەر چوار دەوری خۆیەتیی ئەوانەی کە پێچەوانەی خۆی بیردەکەنەوە؟ کێ لە پشت ئەمانەوە کار دەکات، موسڵمانێک وا گۆش کرێت، پێی خۆش بێت هەمیشە لە ناو خوێندا مەلە بکات، ئەوەی لەگەڵی رێک نەبوو، سەری ببڕێت، ئەوەی رقی لێی بوو لە ناوی بەرێت؟
باوک و باپیرانی ئێمە نوێژیان دەکرد و دەشچوونە حەج، خوای خۆیان دەپەرست، کەس وەک ئەم رابەرە ئاینیی و ئیسلامانەی ئەمڕۆ بیری نەدەکردەوە! کەوابوو هەڵە لە کوێدایە؟
لە درێژەی قسەکانییدا وتی: پارتی و یەکێتیی وەکو دەستیان لە بەهێزکردنی ئیسلامی سیاسیی‌دا هەبووە، هەمووی بە پلان ئەم کارە دەکەن و لە ژێر رێنمانیی و فەرمانی دەستی دەرەکی بەڕیوەی دەبەن، ئەم خەڵکە بەرەو رق لە یەکدوورکەوتنەوە و ناتەبایی دەبەن، سەرانی پارتی و یەکێتیی میکرۆبن لە ناو زۆنگاو و پیساییدا نەشونما دەکەن، هیچ حیزبێک لە کوردستاندا بوونی راستەقینەی نییە، هەموو ئەو حیزبانەی کە لە دەوری ئەمانە کۆبوونەتەوە گومان‌لێکراو و دروستکراوی تورکیا و ئێران و دوژمانی کوردن، ئەویش بۆ گەوجاندنی کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو. با موسڵمانان، بە دایک و باوک و خوشک و براکانیشمانەوە، بزانن ئەمانە رابەری راستەقینەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام نیین، زۆربەی ئەوانەی بە ناوی ئاین و عیلم و مەعرەفەوە قسە دەکەن، کەسانێکن لە ئاین نەگەیشتوون، دوژمنی راستەقینەی ئیسلامن، ئەوانە بازرگان و کاسبکارن، ناتوانن کارێکی تر بکەن، ئەمەیان وەک پیشەیەک بەکاردەهێنن، هەروەک چۆن نووسین و رۆژنامەنووسیش بۆتە پێشەیەکی خراپ بۆ ئەوەی بژیت، دەبێت بۆ دەسەلات بنووسیت، زۆربەی مەلا و ئاینییەکانیش سەر بە دەسەڵاتن، قسەی نابەجێ و نامەعقول و ناعیلمانی دەکەن، رق و قین پیرۆز دەکەن، زۆربەیان سەر بە دەزگای پاراستن و دەزگا موخابەراتییەکانن، موچەیان هەیە بۆ پارە، نەک بۆ ئەم دنیا و ئەو دنیا خوادەپەرستن، ئەمانە لە مانای ئیسلام نەگەیشتوون، پێیان گوتراوە، چی بڵێن و چۆن هەڵسوڕێن و هەستی موسڵمانان لە کاتی پێویستدا بجوڵێنن و گەنجان بە لارێ‌دا بەرن.
ئەمە چەند وتەیەکی ئەو گەنجە رۆشنبیرە بوو، کە لەگەڵ قسەکاندا، ئاخی قووڵیشی هەڵدەکێشا و لە وێنەی بارزانی دەڕوانی، کە لە ژوور سەرییەوە بە ناچاری هەڵواسرابوو. ئێمەش ئەو قسانەیمان کردە سەرەتایەک بۆ نووسینەوەی راپۆرتەکەمان، کە تەواو لەگەڵ راپۆرتی هەواڵەکاندا دێتەوە.
******************
رۆژی یەکشەممە ٦ / ٥ / ٢٠١٢ دوو ساڵ بە سەر فڕاندن و تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان تێدەپەڕێت، کە بە دەستی بنەمالەی مەسعود بارزانی و پاراستن تیرۆرکرا، ئەو بنەمالەیەی کە لە شاخ و لە شاریش ئەزمونێکی زۆریان هەیە لە کوشتن و لەناوبردنی نەیاری خۆیاندا، هێندەی کوردیان کوشتووە، چارەکی ئەوە دوژمنی کوردیان ئازار نەداوە و بەرەوە رووی هێزی سوپای داگیرکەرانیان نەبوونەتەوە، بۆیە هەمیشە پێیان وایە هەر تاوانێک ئەنجام بدەن، تەنها بۆ ماوەیەکە، لە بیر دەچێتەوە، ئەمە نهێنی بەردەوامبوونییانە لە سەر خیانەت و کوشتن و دزیی، بۆیە چاوقایمن بەرامبەر ئەو هەموو ئەم کارانەی ئەنجامی دەدەن، بە بێ ئەوەی گوێ بە دەنگی نارازیی و توورەبوونی خەڵکیش بگرن! بۆ نمونە کەسێکی بنەماڵەی بارزانی وەک نێچیرەڤان بارزانی بێ باکانە کاری خۆی دەکات و وەڵام بە هیچ نارازیی بوون و بەرەوە رووبوونەوەیەک ناداتەوە، بەلام کاتێک لە ئەمەریکا لە کۆڕێکدا رەخنەیان ئاڕاستەی کرد، پێی وترا ئەو نەوتەی بە قاچاخ دەیبەنە دەرەوە بە هەدەردانی سامانی وڵات و نەتەوەیەکە، ئەوەی هی نەوەکانی داهاتوومانە، تەنها ئەو جارە قسەی کرد وتی: نەعلەت لە نەوەی داهاتوو!
*********************
لە یادی دوو ساڵەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان، پلانی پارتیی لە هەولێر ئەوەبوو، هەرچییەک دەکرێت و روو بدات، بیدەنگ بن، پێشوەخت لە رێگای چەند بەرپرسێکی نیو پاراستن و بەر لە چەند رۆژێک پلانیان لە رێگای گۆڤاری چرپەوە داڕشتبوو، ئەویش بە دروستکردنی ئاژاوە و بزواندنی هەستی جەماوەری ئیسلامی هەولێر. بوو.
هەر ئەو بەیانییە دەزگای پاراستن، گۆڤاری چرپەیان بەناو زۆربەی فەرمانبەرەکانی هەولێردا بڵاوکربوویەوە، یان بۆیان باس کردبوون کە بچن بیکڕن و بیخوێننەوە، لەو لاشەوە چەند مەلایەکی خۆیان کە سەر بە پاراستن بوون، ئەوانیشیان لەمە ئاگادار کردەوە، کە لە سەر گۆڤارەکە قسە بکەن، (تەماشای ئەو فلیمە ڤیدیۆیە بکە):
دەزگای پاراستن پێشوەخت خۆی ئامادەکردبوو، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بار و ئەمنییەتی شاری هەولێر بکات، هەموو ئەمانە بە ئاگاداریی مەسرور بارزانی ئەنجام درا، بێ ئەوەی نێچیرەڤان ئاگاداری وردەکارییەکان بێت. لە خوارەوە بە درێژی قسە لەسەر ئەمە کراوە.
گۆڤاری چرپە سەر بە کێیە و چی نووسیوە؟کوردستانپۆست زوو دەستی پاراستن و بەڕیوەبەرانی ئەو گۆڤارەی خستە روو، ناوی کارمەندان و بەڕیوەبەرانی ئەو رۆژنامەیەی ناساند، کە سەر بە پاراستنن (کلیکی ئەو لینکە بکە):
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=37b88b39
بۆ تەواوکردنی ئەو هەواڵەی سەرەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە گۆڤاری چرپە ئەوەی راگەیاند، کە دوو ڕۆژ پیش چاپكردنی گۆڤاری چرپه هێمن هه‌ورامی په‌یوه‌ندی به شێخ سه‌رهه‌د جواد خاوه‌نی ئیمتیازی ئه‌و گۆڤاره ده‌كات، تا هه‌وڵ بده‌ن بابه‌تیك دژی ئیسلامیه‌كان ئاماده كراوه فریای ژمارە ١٤ی گۆڤارەکەی بخەن، ئەو بابەتەش بۆ دژایه‌تیكردنی ئیسلامیه‌كانی كوردستانە و دەبێت بڵاوبکرێتەوە. شایانی باسە، خاوەن ئیمتیازی ئەو گۆڤارە به‌ناوی گروپی كۆمپانیاكانی دابانه‌وه‌یه، كه به هاوكاری ئاكۆ چاوشین به‌رپرسكی پاراستنه و شه‌ریكی شێخ سه‌رهه‌رد جوادی كۆنه ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری و به‌رپرسی لقی ١١ قه‌لادزیی پارتییه، باره‌گاكه‌ی له رانییە‌یە.
هەروەکو دەرکەوت مەبەستی پاراستن لە بڵاوکردنەوەی ئەو وتارە چه‌ند هۆكارێك بوو، له‌وانه:
1. په‌رته‌وازه كردن و دروستکردنی کێسە لەنیوان گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵەی ئیسلامییدا.
2. ده‌رباز بوونی پارتی له‌و قه‌یرانانه‌ی كه تێی كه‌وتووه.
3. بۆ ئه‌وه‌ی عیلمانیه‌كان به‌گشتی بكه‌ونه سه‌نگه‌ری پاراستن و مه‌سعود بارزانییەوە، له‌و قه‌یرانه‌ی كه دژی مالیكی تێی كه‌وتووه.
4. بۆ خۆشاردنه‌وه له‌و تاوانه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رامبه‌ر به شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس ئه‌نجامیان دابوو.
شێخ سه‌رهه‌د جواد، كه خاوه‌ن ئیمتیازه و شه‌ریكی هه‌ر یه‌كه له عارف ته‌یفۆر جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقی و ئاكۆ چاوشین ئه‌و پیلانه‌یان بۆ پاراستن له ڕێگه‌ی هیمن هه‌ورامییه‌وه جێبه‌جێ کرد، تا رادەیەک بەشێک لەو پلانەیان سەری گرت ئه‌وه‌ی، بەڵام دەستیان زوو کەوتە روو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رباز هه‌ورامیی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه نیچیره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌نده توڕه بووه، تەلەفونی بۆ مه‌سرۆر بارزانی کردووە و نارەزایی خۆی دەربڕیوە وتوویەتی ئێوە ده‌تانه‌ویت حكومه‌ته‌كه‌م ئیفلیج بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هیمن هه‌ورامی ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه، کە به بڕیاری برا گه‌وره (واته مه‌سرۆر بارزانی) ئه‌و سیناریۆیه‌یان ڕیكخستووه، دوای ئەوە به‌ڵینیشیان به ستافه‌ی چرپه داوه، كه هیچ مەترسییەک بەرەوە روویان نابێتەوە و پاریزراو دەبن.
ئەو کوڕە کوردەی قورعانی سوتاند،ئەمجارە پەلاماری خودا‌و پیغەمبەر دەدا.
مەلاکان هەڵسنەوە ڕۆژی جوڵانە
مەلایەک ئاگای لە پلان و وردەکارییەکانی پاراستن نییە، لە خوتبەی نوێژی نێوەڕۆدا داوا لە موسوڵمانان دەکات، بۆ خۆپیشاندان خۆیان ئامادە بکەن.(تێبینی: ئەم مەلایەی کە لێرەدا ڤیدیۆکەیمان داناوە، مەبەستمان لەوە نییە ئەمیش سەر بە پاراستنە، بەڵکو لەوەیە کە ئەمیش کەوتۆتە تەڵەی پاراستنەوە و بانگەشەی توند‌و تیژی دەکات، پاراستن ویستی ئەمە بکات بە بیانوویەک و کار لەسەر پلانەکەی خۆی بکات)
سەرچاوەیەک لە ئەندامێکی بزووتنەوەی گۆران لە هەولیر قسەی کرد، ئەوەی نەشاردەوە، کە ئەوەی هەڵمەت گۆران پێش دوو - سێ ساڵ نووسیویەتی، لە هەر کاتێکدا بووبێت، شتێكی باشی نەووتووە، ئەمە نەسیاسەتە و نەبیرکردنەوەیەکی عاقلانەیە، ئەگەر هەر کەسێک پێی وابێت، ئەمە دەچێتە نێو بازنەی ئازادیی تاكە كەسییەوە، من پێم وایە مرۆڤ تۆزێك ژیرانە بیر بكاتەوە و قسە لە سەر راو بۆچوونەکانی خۆی بکات، نابێت کاری وا بکات و لەسەر مەسەلەیەک قسە بکات، کە تێیدا پڕ زانست نەبێت و تەنها دەربڕینی هەستێک و رقێکی خوی بێت، ئەگەر مەبەستیش لە وروژاندنی هەستی خەڵكێكی دیندار بێت بۆ لای حیزبە ئیسلامییەكان ئەوە شتێكی ترە!
ئەو سەرچاوەیە وتی: من وەک خۆم قسە دەکەم و رای خۆمە، لە هەمانکاتیشدا سەرنجی منیە لەسەر نەزانیی ئەو حیزبە ئیسلامییانە، کە خۆیان خستە نێو یارییەكی سیاسیی منداڵانەی دەسەڵاتەوە! بڵاوبوونەوەی بابەتێکی ئاوا لە رۆژی ساڵیادی سەردەشتدا و لە گۆڤارێكی گومانلێکرودا ئەو یارییە سیاسیە روون و ئاشکرا پیشان دەدات، ئەوەی مایەی نیگەرانییە، کە ئەو حیزبە ئیسلامییانە نەیان توانی بزانن بۆچی لەم كاتەدا گۆڤاری چرپە نووسینێکی وا بڵاو دەکاتەوە.!؟
ئاشکرابوونی پلانەکە: (زانیاریی نوێ)
به برياری مه‌سرۆر بارزانی ئاراسته‌ی خۆپيشاندانه‌كان رۆو په‌رله‌مان و سوتاندنی مه‌يفرۆشه‌كان گۆڕدراوه
دوای ئه‌وه‌ی گشت مامۆستايانی ئاينی له مزگه‌وتی سه‌وافی هه‌ولێر بڕيارياندا، كه له رۆژی ٣ شه‌ممه‌ی ئه‌و رۆژه كۆتايی به خۆپيشاندانه‌كه‌ی بێت، له‌سه‌ر به‌ڵينه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زيرانی هه‌رێمی كوردستان، كه تاوانبارانی گۆڤاری چرپه بدرێته دادگا‌و ياسايه‌كيش بۆ پاراستنی پيرۆزيه‌كانی ئاينی ئيسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربكريت.
ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر لێدوانی مامۆستايانی ئاينی ئاماده‌بوانی بڵاوه‌يان پێكراو كۆتايی به سازدانی خۆپيشاندانه‌كه هات.
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی ئه‌منی له ئاسايشی هه‌ولێر ئه‌وه ئاشكرا كرا، کە له كاتێكدا ژماريه‌ك له خه‌ڵكی هه‌ولێر وه‌ك ناڕه‌زايه‌ك خۆپيشاندانيكی هێمنانه‌يان ئه‌نجامدا، له ناو بازاره‌وه بۆ به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر به هيمنی و ئارامی تيه‌په‌ڕين له‌كاتيكدا ده‌يانتوانی هه‌مان توند‌و تيژی بكه‌ن، به‌ڵام دياربوو پاراستن، به‌تايبه‌تی مه‌سرۆر بارزانی به‌و شێوه‌يه رازی نه‌بوون، بۆيه به پێلانيكی پێشوه‌خت و ئاماده كرا‌و به سيناريۆيه‌كی ترسناكه‌وه، هه‌ريه‌كه له محمه‌د ميرزا كه به‌رپرسی هۆبه‌ی سياسیيه له ئاسايشی گشتی و دلشاد يوسف و هێرشه ڕه‌ش و بارزان قه‌ساب و به‌رپرسانی ئاسايشی ناوشاری هه‌ولێر راسپێردران، کە ئاراسته‌ی خه‌ڵكه ئاماده‌بووه‌كه، به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند شوێنێكی مه‌يفرۆش بكرێت، تا توند و تيژی لێبكه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی باڵە جیاوازەکانی ئيسلامی به‌تايبه‌تی كۆمه‌ڵی ئيسلامی و يه‌كگرتوو بخه‌نه ناو پيلانه‌كه‌ی خۆيان و ئاراسته‌ی عيلمانی و ئيسلامی له كوردستان دروست بكه‌ن، له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه پاراستن بۆ ئه‌وه‌ی خۆيان له‌و قه‌يرانانه بشارنه‌وه كه تيكه‌وتوون..له‌و سۆنگه‌يه‌وه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پاراستن و ئاسايشی پارتی له هه‌ولێر سه‌دان گه‌نجی يه‌كيتی لاوان و قوتابيانی پارتی و كارمه‌ندانی ئاسايشی پارتی به جل و به‌رگی مه‌ده‌نی و ژماره‌يه‌ك له زێرڤانی مه‌ده‌نی و سه‌رتاشراو به‌ره‌و پيشره‌وی په‌رله‌مانيان خۆپيشانده‌رەكانيان تێكه‌ڵاو بەوانی تر كرد و بەرەو په‌رله‌مانیان بردن، تا توند‌و تيژی بكه‌ن، لەو لاسەوە ئاسايشی گشتی بۆ سوتاندنی دوكانی مه‌يفرۆشه‌كان و هۆتێل و يانه‌ی مه‌يخواردنه‌وه‌كان خۆیان دانابوو، ئاسايشی ناو شاریش دانرابوو بۆ سوتاندنی به شێكی كه‌می كه‌ناڵی زاگرۆس، سوپای ٥ی زێره‌ڤانی كه عه‌ميد عادله ره‌ش بۆ په‌لاماردانی ئيسلاميه‌كان و ئه‌وانی ديكه دانرابوو، باش‌ترين به‌ڵگه‌ش ته‌نها كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌ياندنی پارتی ئازارنه‌دراون و ئه‌وانی ديكه به يه‌كيتيشه‌وه به‌ر شاڵاوی ئازار‌و لێدان و سوكايه‌تی كه‌وتوون.
به پێی سه‌رچاوه يه‌ك له پاراستنی سه‌ری ره‌ش، زياتر له ٦٧ كه‌س له‌و ده‌ستگيركراوانه له زيندانی سه‌لاحه‌دين له‌لايه‌ن نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی سه‌لاحه‌دينه‌وه له ژێر ئه‌شكه‌نه‌جه و ئازار‌و لێدان و سوكايه‌تيدان.
ئه‌مرۆش چوارشه‌مه ٩ی ئايار زياتر له ١٥ مامۆستايی ئاينی ده‌ستگير كراون و له ئاسايشی دژه‌تيرۆر له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێكۆلينه‌وه‌دان.
ئه‌مشه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئاسايشی ناوشاری رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌وه ئاشكراكراوه، كه ليستێكی ٤٠٠ كه‌سی له ئه‌ندامان و لايه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئيسلامی و يه‌كگرتووه ئيسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئيسلامی ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێويستدا ده‌ستگيريان بكه‌ن له شه‌ودا.
پارتی به برياری مه‌سعود بارزانی سوپاكانی (بارزان و سپيلك و كاوه) خراونه‌ته ئينزاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پيويست په‌لاماری باره‌گاكانی حزبه ئيسلاميه‌كان له سنوری ده‌سته‌لاتی پارتی بدات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاكرابوو بوو، كه زيره‌ڤانی به‌نياز بوون خۆپيشانده‌ران بنێرنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول تا بيسوتێنن، به‌ڵام هه‌ر زوو به نهينی كۆسره‌ت ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ئه‌ويش زياتر له ٦ سه‌ياره ليوای تايبه‌تی يه‌كيتی بۆ ئه‌و شوێنه ناردووه، نه‌كا پاراستن خۆيان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌يه بسووتێنن.
بەڵگەی نوێ: ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بەڵگەیەکی دیکەیە کە پاراستن لە پشتی ئەو خۆپیشاندنەوە بوو، سەرنج بدەن چەند گەنجێکی چەکدار بەرد دەگرنە مەیخانەکان و ئاگری تێبەردەدەن، دەمانچەش بەلا قەدیانەوەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست