خۆرئاوابوونی پارتی لای ئەمەریکییەکان دەستی پێکرد
Friday, 25/02/2011, 12:00
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسێکی باڵای پارتی دەست کوردستانپۆست کەوتووە کە هاوکات چاودێرێکی سیاسیشە، ئەمەریکیەکان گەیشتونەتە ئەو باوەرەی، که بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی ڕۆژهەلاتی ناوەراستی گرتۆتەوە لەڕوخانی دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکان و کاریگەریەکانی ئەو شٶڕش و راپەرینانە گەیشتۆتە کوردستان و بێزاری خەڵک لە ئاست کار و رەفتارەکانی دەسەڵاتی کوردی بەگشتی و بنەماڵەی بارزانی بەتایبەتی گەیشتۆتە لوتکە، مەحاڵە بوەستێ، بۆیە قۆناغی زێرینی پارتی لای ئەمەریکیەکان بەرەو کۆتایی دەروات .
سەرچاوەکە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گەراندەوە بۆ ئەو رەفتارەی بەردەم لقی چواری سلێمانی، ئەو پارتە، که بهو شێوهیه رهفتار و تەقەی له خهڵک کرد، ههروهها کاردانەوەی چەند ڕۆژەی جەماوەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، لهگهڵ رەوەندی کورد لە ئەوڕوپا لەچەند ڕۆژی رابردودا، بە روونی لای هەموو ناوەندە جیهانییەکان دەرکەوت کە دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ناتوانن درێژە بەدەسەڵات بدەن و زەمەنی سیاسییان کۆتایی هاتووە، بۆیە ئەمەریکاش بریاری سیاسیی خۆی بەرامبەر ئەو پارت و بنەماڵهیه گۆڕیوە و چاودێری رووداوەکان لە کوردستان بەوردی دەکات، بەتایبەتی خۆپیشاندانەکەی بەیانی خەڵکی هەولێر .
هەمان سەرچاوە، ئەوەی راگەیاندن، هەمووشمان دەزانین ئەمەریکا بەرژەوەندییەکانی لەسەرووی هەموو جۆرە پەیوەندییەکان لێک دەداتەوە، بۆیە قۆناغی پەراوێزخستنی بنەماڵەی بارزانی لای ئەمەریکیەکان دەستی پێکردوە. نمونەی خۆپیشاندانی ولاتی سوێد و ستۆکهۆلمیشی بە نمونە هێنایەوە لەکاتێکدا خۆپیشاندانی سوێد، تهنها بریتیی بوو، له 300 کەس و لە ولاتی سوێد ئەنجام درا، نهک له کوردستان، بەڵام کەناڵی ئاسمانی CNN ی ئەمەریکی وەک هەواڵ لەدەنگوباس و ماڵپەرەکەیاندا بەگرنگیەوە بڵاوی کردۆتەوە، به بێ ئەوەی کەناڵەکە لە سوید و لەناو خۆپیشاندەران ئامادەبێت، ئەمەش پهیامێکه بۆ بنەماڵەی بارزانی، ئەگەر هەست پێبکەن، چونکە ئەو کەناڵە ئەمەریکیە لەسەر هەر دەسەڵاتیک بیکاتە بابەت و هەواڵی ئاوا، واتا مالئاوابوونی سیاسیی دەست پێدەکات
ئهو سهرچاوهیهلە دریژەی وتەکانیشی وتی: ئەو رەفتارەی ئەمڕۆی پارتی به داخستنی زانکۆی سلاح الدین و سەرجەم بازگەکانیش دەبێتە هۆکارێکی تر، کە ناوەندە سیاسیەکانی ئەورپا و ئەمەریکا چیدی نەتوانن لەگەڵ عەقلیەتی رەفتاری بنەماڵەی بارزانی مامەڵە بکەن، چونکە لەو زەمەنەدا ئەو رەفتارانە باوی نهماوە تەنیا لەعەقڵیەتی دەسەڵاتی قەزافی دەوەشیتەوە.
لینکی هەواڵەکەی کەناڵی ئاسمانی CNN ئەمەریکی:
تێبینی ... ئەم ڤیدیۆ کلیپە بۆیەکەم جار لەلایەن کوردستان پۆستەوە بلاوکرایەوە
http://ireport.cnn.com/docs/DOC-559145
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست