کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵیه‌كانی نه‌ژاد عه‌یز سورمێی سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی خه‌بات

Saturday, 26/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی نه‌ژاد عه‌زیز سورمیی سه‌رنووسه‌ری پیشووی رۆژنامه‌ی خه‌بات ، بووه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌لام عه‌بدولڵای به‌رپرسی لقی 4 پێشووی پارتی كرایه‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات، له‌لایه‌ن كارگێڕان و به‌شی دارایی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه‌ زۆرترین گه‌نده‌ڵی بۆ سه‌لام عه‌بدوللا ئاشكراكراوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و هۆبه‌ی دارایی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندووین.
به‌ رۆیشتنی نه‌ژاد، 6 كۆمپیوته‌ری بۆ ماڵه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌و پیش چوونیشی 4 كۆمپیوته‌ری نویی دیكه‌ی بۆ خۆی بردووه‌.
مانگانه‌ نه‌ژاد له‌ چاپكردنی رۆژنامه‌ی خه‌بات زیاتر له‌ 10 ملێۆن دیناری له‌لایه‌ن عه‌زیزی داراییه‌وه‌ بۆ ماڵەوە براوە.
جگه‌له‌ وه‌ی له‌كاتی كڕین و دابینكردنی پێداویستی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلاری لاداوه،‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ لیژنه‌كان بوون، كه‌سانی سه‌ربه‌ خۆی بوون، له‌گه‌ڵ لادانی مانگانی 20 مڵیۆن دینار له‌ میزانه‌یی رۆژنامه‌ی خه‌بات و زیاتر له‌ 10 كه‌س ناونووس كردووه‌و مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ریه‌كه‌ 500 هه‌زار دیناری به‌ناوه‌كانیان بۆ خۆی وه‌رگرتووه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ مانگانه‌ له‌ پاره‌ی ریكلامه‌كانی رۆژنامه‌ی خه‌بات زیاتر له‌ 8 ملیۆن دیناری به‌ناو هاوكارانی ریكلامه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ له‌ماوه‌ی دووجار دانانه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رنووسه‌ر نه‌ژادی عه‌زیز سۆرمێ 6 جار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌زگای پاراستن بانگ كراوه ‌و هه‌موو جارێك خۆی گه‌یاندۆته‌ حاڵه‌تی مردن به‌وه‌ی نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌ و به‌و شیوه‌یه‌ له‌ سزاو گه‌نده‌لیه‌كانی به‌خشراوه‌.
وه‌ك تایپ پێستێكی رۆژنامه‌ی خه‌بات باسیكرد، نه‌ژاد عه‌زیز سورمی زیاتر له‌ 5 خانووی هه‌یه ‌و دوو ڤێلا و مه‌زرعه ‌و سۆپه‌رماركیتیك و به‌نزینخانه‌یه‌كی مۆبالیی له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌
و ئه‌مرۆش كراوه‌ته‌ په‌رله‌مانتاری لیستی كوردستانی تا هه‌نوكه‌ له‌ هیچ كه‌نالێك ریایه‌كی نه‌داوه‌ ته‌نها ده‌ستی به‌رزكردۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە