ئاشكرابوونی دزیی و ته‌زویر له كۆمپانیای سه‌ردار
Monday, 21/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێربه پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان، كه زیاتر له 300 جوتیاری سنوره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرابووه، كه گرۆپی كۆمپانیاكانی سه‌ردار تایبه‌ت به ئۆتۆمبیلی نیسان ده‌بڵ كابینه بۆ جوتیاران، كه به‌ناوی ئه‌سڵی و یابانی یه‌وه بۆ جوتیارانیان هێناوه‌ته كوردستان ده‌كه‌وتووه هه‌مووی له مالیزیاوه به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ساخهتهكاری له زۆربه‌ی مه‌واده ئه‌ساسیه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه كراوه، سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كیتی جوتیارانی كوردستان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه كه بۆ هه‌ر ئۆتۆمبیلێك بری 3000 دۆلار زیاد وه‌رگیراوه، له جوتیارانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی كوردستان.
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م دزیی و ساخته‌كاریه به‌دواداچوونمان له نووسینگه‌ی بازرگانی هه‌ولێر كردووه، ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكراكردین، كه سه‌رداری خاوه‌نی نیسان شه‌ریكی راسته‌وخۆی نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌و به بریاری نێچیره‌ڤان بارزانی ئه‌و 3000 دۆلاره زیاده‌یه له جوتیاران وه‌رگیراوه‌و، هه‌ر نووسینگه‌ی نێچیره‌ڤانیش داوایان كردبوو كه له مالیزیاوه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه بهێننه كوردستان.
شایانی باسه له ژووری بازرگانی و پیشه سازی هه‌ولیر ئه‌وه‌یان پی ڕاگه‌یاندین، كه سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی گروپی كۆمپانیای سه‌ردار بۆ ئۆتۆمبیل هیچ باجیكی له سهسنور لێوه‌ر نهیگراوه به‌هۆی كه سه‌همی له سه‌دا 40 نێچیره‌ڤان بارزانی له‌و ئۆتۆمبیلانهدایه و ئه‌وه‌ش نه‌ك ده‌كه‌وێته بازنه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌وه به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌تی نیشتیمانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست