مستەفا چاو ڕەش هەڕەشە لەسەرۆكى شارەوانى ڕانیە و بەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە دەكات،
Friday, 26/06/2009, 12:00
رانیه: بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان تایبەت بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەمستەفا چاو ڕەش لێپرسراوى مەكتەب ڕێكسختنى پێشمەرگە و هاوڕێى دكتۆر فواد مەعسوم بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى هەرێمى كوردستان بۆ سنورى ڕاپەڕین بەهۆى ئەوەى سەرۆكى شارەوانى ڕانیە بەختیار حسێن ساڵح سەر بەلیستى گۆڕانە لەلایەن مستەفا چاو ڕەشەوە سوكایەتى پێدەكرێت و داواى لێدەكرێت بەپەلە كورسیەكە بەجێبهێڵێت و بەرپرسە باڵاكەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند لەبەرامبەر ئەم سوكایەتى پێكردنە سەرۆكى شارەوانى ڕانیە هیچ جۆرە هەڵوێستێكى نەنواندووە لەلایەكى ترەوە هەمان بەرپرس كەنەیویست ناوى بهێنرێــــــت و ئاگادارى هاتنى مستەفا چاوڕەش بوو بۆ سنورى ڕاپەڕین زیاتر بۆ كوردستان پۆست دوا و ووتى هەر لەلایەن مستەفا چاو ڕەشەوە هەڕەشە لەبەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە كراوە داواى لێكراوە كەهەرچى زووتر كورسیەكەى بەجێ بهێڵێت چونكە كاتى خۆى لەلایەن مستەفا سەید قادرەوە بۆ ئەم پۆستە دانراوە بەرپرسێكى ترى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هەواڵى هەڕەشەكردنى لەبەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنەى بۆ كوردستان پۆست پشتڕاستكردەوە و ووتى بەداخەوە ئێستا بەرێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە لەهەوڵى ئەوەدایە بارودۆخەكەى خۆى ئاسایی بكاتەوە كورسیەكە جێنەهێڵێت كوردستان پۆست ئەوەى زانیوە كەماوەیەك بەرلەئێستا مزەفەر عبداللە بەرێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە چۆتە لاى جێگرى سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كۆسرەت ڕەسولأ و بەكۆسرەتى ووتووە من پیاوى تۆم تۆ لەهەر خەتێك بیت بەڵام تائێستا ئەوەى ڕووننەبۆتەوە بۆ پەیامنێرى كوردستان پۆست ئەوەیە كەبەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە سەر بەكام تەكەتولەى یەكێتیە چونكە ناوبراو هەم لەناڵ دەدات و هەم لەبزماریش لەلایەن مستەفا سیدقادرەوە بۆ ئەم پۆستە دانراوە ئێستاش ماستاو بۆ ئەندامە شەلاتیەكانى مەڵبەندى هەشت دەگرێتەوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست