گرنگ و تایبهت به کوردستانپۆست: مهسعود بارزانی له ئیتاڵیا خهڵاتی ئاشتی وهردهگرێت
Saturday, 19/02/2011, 12:00
بارزانی لە ڕێگای ئەو مافیایەوە چەندین کاری بازرگانی لە خوارەوی ئیتالیا دەکات و کۆمەڵێک پارەی گواستۆتەوە، کوتلەیەک لە ناو ڤەتیکان پارەکانی بۆ دەشۆنەوە
تایبەت بە کوردستانپۆست: مەسعود بارزانی ٢٢ ی مانگ لە شاری ڕۆما لە لایەن سێناتۆری تێوەگلاو لە مافیا جۆرج دیگریگۆری خەڵاتی اتلانتک وەردەگرێت.
ڕێزان قادر نوێنەری حکومەتی هەرێمی دوو ئیدارەیی کوردستان لەگەڵ سێناتۆری ناسراو بە تێوەگلان لە مافیای ئیتالی خەڵاتێکیان دروست کردوە تا مەسعود بارزانی وەری گرێت پاش ئەوەی شکستی هێنا لەوەی کاندید بکرێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل. ئەم خەڵاتە بەناوی ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی مەدەنیانە و دینەوە دەدرێتە بارزانی لە کاتێ هێزەکانی بارزانی ڕۆڵەکانی کورد شەهید دەکەن لەسەر ئەوەی داوای دادپەروەری دەکەن و داواکارن بنەماڵەی بارزانی دەستهەڵگرن لە تەعدا و دزنی موڵکی گشتی.
ڕێزان قادر کە ساڵانی هەشتا بۆ ئەوەی جنسیە وەرگرێت مێردی بە کوردێک کرد و پاشان دوای چەند مانگێک خۆی بە تەلاق دان داوە لەم لینکەی خوارەوە سەبارەت بە ڕێزان و ئەو سێناتۆرە بخوێنەوە کە بەڕێز د. جاسم تۆفیق ماوەیەک پێش ئێستا لەچەند سایتێکی کوردی بڵاوی کردۆتەوە.
تکایە کوردستانپۆست کەمپینێک ئامادە بکەن و نامه بۆ حکومەت و ڤەتکان پەرلەمان بنێرن لە ئیتاڵیا بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە دەستدرێژیەکانی بارزانی.
کام خهڵاتی ئاشتی
www.kurdistanpost.nu/biz/ ئەم لینکهش هەواڵەکهیه لە گوگلەوە بکەره ئینگلیزی، یان ههر زمانێکی دیکه:
http://notizie.virgilio.it/notizie
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست