جه‌لال تاڵه‌بانیی ناگه‌ڕێته‌وه و سلێمانی و هه‌ولێر له ئینزاردان
Friday, 13/02/2009, 12:00
ئیستا کوردستانپۆست ئه‌م هه‌واله نوێیه‌ی پێگه‌یشت، که جه‌لال تاڵه‌بانی به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتییه‌وه کردووه، که له به‌ر ئه‌وه‌ی کاری گرنگتری هه‌یه له به‌غدا، بۆیه‌به‌یانی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، له‌به‌ر ئه‌وه عه‌سمان حاجی مه‌حمود بۆ خۆی به‌یانی ده‌چیته به‌غدا و نامه‌ی ده‌ستکێشانه‌وه و ئیستیقاله‌کان به ده‌ستی ئه‌داته جه‌لال تاڵه‌بانی.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت، که پاش ده‌ستکێشانه‌وه‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چوار ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی، ئیستا هه‌ردوو شاری سلیمانی و هه‌ولێر له حاڵه‌تی ئامده‌باشیدان و پارتی له هه‌ولێر، و یه‌کێتیی له سلێمانی ئاگاداری ئاسایش و پاراستن و پۆلیس و هه‌موو چه‌کداره‌کان کراوه‌ته‌وه، که له ترسی ته‌قینه‌وه و به یه‌کدادان ئاماده‌بن.
ئیستاش به ته‌له‌فون ئاگادارکراوینه‌ته‌وه، که کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین چاوه‌روانی ئه‌وه‌ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌گه‌نده‌ڵه‌کانی یه‌کێتیی بیانه‌وێت هه‌ڵبێن و رابکه‌ن، ئه‌وا ئه‌مان پێشیان لێده‌گرن، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن: هه‌ر فڕۆکه‌یه‌ک ئیستا له سلێمانی هه‌ڵبستێت ئاماده‌ن ته‌قه‌ی لیبکه‌ن. له لایه‌ن پاریشه‌وه به هه‌مان شێوه، له هه‌ولێر ئه‌مشه‌و خۆیان ئاماده‌کردووه و له ئینزاردان، ده‌نگ هه‌یه که گوایه له سه‌ر داواکاری جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که پار هه‌ردوو بارزانی و تاڵه‌بانی به نهێنی کردوویانه، یه‌کێک له به‌نده‌کانی ئه‌وه‌یه، هه‌ر مه‌ترسییه‌ک هاته ڕێگای هه‌ردوو بنه‌ماڵه به هێزی چه‌ک یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که پارتیی خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده‌کردووه، که به هێز بار و دۆخه‌که هێوربکاته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه کوردستانپۆست، ئه‌م شه‌و نامه‌یه‌کی له پێشمه‌رگه دیرینه‌کانی یه‌کێتییه‌وه له سلێمانی بۆ هاتووه له خواره‌وه بۆتان بڵاوده‌که‌ینه‌وه:
پشتگیرى بۆ كاك كۆسرەت
سڵاو لە هەڵوێستت كاك كۆسرەت و هاوەڵەكانى. پاش بڵاوبونەوەى هەواڵه‌كەتان لە كوردستانپوستدا بەراستى ئێمەى كۆمەڵێك لە پێشمەرگە دێرینەكان وكۆمەڵێك لە هاوسەنگەرت گه‌لێک خۆشحاڵ بووین و بڕیارماندا بەو هەڵوێستەت تا مردن پشتت بگرین و هاوسەنگەر و هاوخەباتت بین، چونكە بەرێزت ئێستا لە واقعى یەكێتى گەیشتیت و زانیت یەكێتى دوارۆژێک بۆ بنەماڵەیە و هیچى تر. بۆیە ئەم هەڵوێستەى ئێستات مەردانەترین هەڵوێستە كە دەتوانین مەرگى هاورێیانى شەهیدانت و كەسوكارى شەهیدانتى پێ شادبكەیت و جارێكى تر بێتەوە ناومان وسەنگەرى خیانەتكارو بنەماڵە جێ بهێڵیت. دڵنیابە ئێستا هەموو شارى سلێمانیتان لە پشتە. هەولێرى قەڵا و منارەت لە پشتە. كەركوكت لەپشتە. كه‌سوكارى شەهیدان و زیندانیانى سیاسیت لە پشتە، وا ئێستا شارى سلێمانى لە حاڵەتى ئینزاردان، گشت كوچە و كۆڵانەكان، وەك راپەرین لە ئامادەباشیدان دژى گەندەڵان، بەخێربێنەوە بۆ سەنگەرى خەبات ئەى هاورێى شەهیدان و نەوشیروان مستەفا و گشت ماف خوراوانى ئەم وڵاتە بەخێربێتەوە.
كۆمەلێك لە پێشمەرگەى دێرین سلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست