هه‌رئێستا یه‌کێتی قوتابیانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، بریاره‌که‌ی وه‌زیریان خسته ژێرپێیان!
Saturday, 26/02/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک که خوێندکارێکی زانکۆی سه‌لاحه‌دیینه له کۆلیژی ئه‌ندازیارییه ، پییراگه‌یاندین که ئه‌و باوه‌ڕی هێنابوو به بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و وه‌زیره‌که‌ی که گوایه هیج بریارێک نه‌دراوه و ده‌وام ئاساییه ، که‌چی که چووم بۆ کۆلیژ زه‌لامه‌کانی یه‌کێتی قوتابیان پێیانڕاگه‌یاندم که خوێندن راگیراوه تا 4/1 ، با وه‌زیر بۆ خۆی بڵێت.
لیره‌دا کوردستانپۆست به سه‌رۆکی به‌ناو حکومه‌ت و وه‌زیری به‌ناو خوێندنی بالا ده‌ڵێ: ده‌بێ له‌و سووکایه‌تییه زیده‌تر هه‌بێت که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به ئێوه‌ی ده‌کات. بۆ مه‌ردومه‌ردانه ده‌ستله‌کار ناکێشنه‌وه ، جارێک شه‌هامه‌تێک تۆمار بکه‌ن و راستییه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا بکه‌ن و بڵێن: بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود دژی داموده‌زگا دامه‌زراوییه‌کانه ، دژی دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤه ، خێڵیکی به‌ڵته‌جی و چه‌ته‌ئاسان.. ده‌جاریک له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆتان راستگۆبن..هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و راستییه ده‌زانن: له ژێر سایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود حکومه‌ت نه‌ماوه به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک شه‌لاتی و به‌ڵته‌جی وڵات ده‌به‌ن به‌ڕێوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست