کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌شێک له‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی كه‌ بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی ناردووه‌

Saturday, 28/07/2012, 12:00









له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ مه‌کته‌بی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، هه‌روه‌ها به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ‌غازی زێبارییه‌وه‌، په‌یامنیرمان له‌ کوردستان ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه‌یان پشڕاستکرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ که‌سێکی نزیک له‌ غازی زێباریی، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌نوینه‌ری مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتیی بووه ‌له‌ سوریا، ئه‌وه‌ی ئاشكرد‌، ئه‌و ‌نامه‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، که‌ به‌غازی زیبارییدا نیردراوه‌، ناوه‌رۆكی نامه‌كه ‌له‌سێ خاڵی گرنگ پێك هاتووه‌:

یه‌كه‌م:
نامه‌که‌ داوای له‌به‌شار ئه‌سه‌د كردووه‌، که‌هێزه‌كانی خۆی له ‌ناوچه ‌كوردییه‌كانی سوریا بكیشێته‌وه، ‌گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی به‌ به‌شار ئه‌سه‌د داوه‌، که‌ هیچ مه‌ترسییه‌کی نه‌بێت له‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی خۆی له‌و شوێنانه‌ به‌ ته‌واویی له‌ ده‌ست بدات، هه‌ر کاتێک هێزی خۆی کۆکرده‌وه‌ و ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانێت جارێکی تر هێزی خۆی بنێرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد له‌و باره‌یه‌وه‌ پارتیش یارمه‌تیی ده‌دات.
مه‌به‌ستی مه‌سعود بارزانی له‌م پێشنیاره‌ له‌ خاڵه‌کانی دیکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت.

دووه‌م:
توركیا هێزی سه‌رباز خۆی داخڵی سوریا نا‌كات، هه‌رچه‌نده‌ ئیستا تورکیا بیانووی ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاکی سوریادا بوونیان هه‌یه‌ و سه‌رپه‌ڕشتی ئۆپه‌راسیۆن و چالاکییه‌کانی زۆربه‌ی کورده‌کانی سوریا ده‌کات. ‌ئه‌مه‌ش ئه‌وكات رێگاخۆش ده‌بێت بۆ هاتنی سوپای ناتۆ، ئه‌و كات پاساوی پێویست بۆ بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌قورسترین بریار، ئه‌گه‌ریی زۆره‌ تا ماوه‌ بده‌ن به ‌به‌كارهێنانی سوپای ناتۆ بۆ لێدانی سوریا.

سێیه‌م:
مه‌سعود بارزانی داوای كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌، ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و شارانه‌ی كوردستان له‌ سوریا نه‌گرێته ‌ده‌ست و حكومی تیا نه‌كات و پارتی به‌ دوو قۆناغ 5000 زێره‌ڤانی و پیشمه‌رگه‌ی پارتی داخڵی ئه‌و شارانه‌ ده‌بن، به‌مه‌ش رێگری له‌هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی سوریا ده‌گێرێت.

چواره‌م:
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به‌وه‌ ئاماده‌یه ‌به‌شێكی بڕێ پاره‌ی زۆر به‌ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بدات، ئه‌گه‌ر به‌و مه‌رج و داخوازیانه‌ی بارزانی رازی بوو
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه‌ بوو که‌ مه‌سعود بارزانی بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی ناردووه‌، تا ئیستا نازانرێت ئایا حکومه‌تی سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د نامه‌که‌یان به‌ هه‌ند وه‌رگرتووه‌ یان سیاسه‌تی تایبه‌تیی خۆیان پیاده‌ده‌که‌ن.

تیبینی
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ناوه‌رۆكی نامه‌كه ‌له‌لایه‌ن ده‌زگای میتی توركی و ژه‌نه‌ڕاله‌كانه‌وه ‌نووسراوه‌، مه‌سعود بارزانی وه‌ك به‌غازی زێبارییدا گه‌یاندویه‌ته‌ ده‌ست به‌شار ئه‌سه‌د‌.
دووه‌م.. نامه‌كه‌ هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جگه ‌له‌ مه‌سرۆر بارزانی و نیچیره‌ڤان بارزانی لێی ئاگادارنین
سیه‌م.. زیاتر له‌24 رۆژه ‌زیاتر له‌5000 زیره‌ڤانی و پیشمه‌رگه‌ی پارتی له‌ سنوری فه‌رمانده‌ی دهۆك له ‌ڕاهینان و مه‌شق ن به ‌ئامیر و چه‌كی نوێ و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌ڕێگه‌ی عه‌لی تیلی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یه‌ی دهۆك كه ‌زیاتر له ‌200 كه‌سانی سه‌ربه‌ده‌زگای میتی توركی و ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان و ئه‌فسه‌رانی تورك له‌نێو ئه‌و له‌شكره‌ی پارتییدا بوونیان هه‌یه ‌بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌واندا داخلی سوریا بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە