کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوه‌ گێره‌شێوێن نیین، به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر راپه‌ڕینی خۆتان

Thursday, 17/02/2011, 12:00


ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی، که‌ ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی لقی چواری پارتییه‌وه‌ بریندارکران، یان شه‌هیدکران، که‌سانی گێره‌شیوێن نین، هه‌روه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ روونکردنه‌وه‌که‌یدا ناوی هێناون! ئه‌وانه‌ لاوه‌ خێرله‌خۆنه‌دیوه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ن، که‌ له‌ هه‌موو خۆشیی و ده‌ستکه‌وتێکی ژیان بێبه‌ش کراون. ئه‌و که‌سه‌ ئازا و تووڕانه‌ن، که‌ چیدی نه‌یان توانی به‌رگه‌ی نابه‌رابه‌ریی و سووکایه‌تیی بکه‌ن، که‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانیی پێیان ده‌کرێت و‌ مافه‌کانیان پێشێل ده‌کرێت.
ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانیان کرد، زۆربه‌یان ئه‌وانه‌بوون که‌ ده‌نگیان به‌ گۆڕان داو و هیوای خۆیان خسته‌ به‌رده‌م گرده‌که‌ و به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا،  به‌بێ ئه‌مانه‌‌ نه‌ بزووتنه‌وه‌که‌یان بوونی ده‌بوو، که‌ گرده‌که‌ش مه‌ترێکی به‌ ئاسماندا  هه‌ڵده‌چوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پارتیی و پاراستن له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامیان دا، له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا  له‌ تونس، میسر، جه‌زائیر، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین و ئێراندا روویان نه‌دا. به‌و شێوه‌یه‌ به‌ره‌نگاری خۆپێشانده‌ران نه‌بوونه‌وه‌. له‌ هێج شوێنێک ئه‌م کوشتن و بڕینه‌، ئاوا به‌ربه‌ریانه به‌ره‌وه‌ رووی هاوڵاتییانی سڤیل و بێ چه‌ک نه‌کردار‌اوه‌، به‌ڵام پارتیی کردی. ئه‌وه‌ی پارتی له‌ سلێمانی ئه‌نجامی دا‌، زۆربه‌ی بریندار و کوژراوه‌کان له‌ کاتیی راکردن و هه‌ڵهاتندا له‌ دواوه‌ ته‌قه‌یان لێکراوه‌‌. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و پۆلیس و ئاسایش و چه‌کداره‌کانی ئه‌و حیزبانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی یاسایی و مه‌ده‌نیانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌کاندا بکردایه‌، ده‌بوو ته‌قه‌یان به‌ ئاسماندا بکردایه‌ نه‌ک ئاڕاسته‌یان بکرێت.
که‌سێکی وه‌کو هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، که‌ ده‌ستی سووره‌ به‌ خوێنی ده‌یان هاوڵاتیی کورد، بکوژی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌شه‌‌، ئه‌مڕۆش بوو به‌ بکوشتنی نۆ لاوی ته‌مه‌ن 19-25 ساڵه‌ و بریندارکردنی 60 که‌سی دیکه‌‌، نابێت خه‌لکی سلێمانی رێگا بده‌ن ئه‌م کابرایه‌، جارێکی دی به‌ بێ سزادان ده‌ربچێت و روو بکاته‌وه‌ سلێمانی، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا هه‌ردووکیان به‌ره‌وه‌ رووی دادگای گه‌ل بکرێنه‌وه‌.
گێره‌شێوێن ئه‌م دوو که‌سه‌  و ئه‌و دوو حیزبه‌ و ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ن نه‌ک ئه‌و لاوانه‌ی که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کاندارژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و  ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌بوو له‌چاوی راپه‌ڕیینه‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ له‌وه‌ی کوردستانیشی بڕوانیانه‌،‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌ قه‌رزداری ئه‌و بریندار و قوربانیانه‌یه‌، ده‌بێت به‌ ته‌واویی خۆی ساغ بکاته‌وه‌، که‌ چی ده‌وێت و چۆن داخوازی خه‌ڵکی تووڕه‌ی سلێمانی ده‌داته‌وه‌! ‌، هه‌ر ‌وه‌ک له‌ روونکردنه‌وه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و حه‌مه‌ تۆفیق ره‌حیمدا هاتووه‌‌، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌که‌یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌ نایانه‌وێت که‌س خۆپیشاندان بکات، هه‌روه‌ها نایانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانی بڕوخێت و ریفۆرم بکات، ئه‌وه‌ له‌ ئیستاوه‌ با ناوی گۆڕان له‌ بزووتنه‌وه‌که‌یان بکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ خواستی جه‌ماوه‌ری کورد، گۆڕانی راسته‌قینه‌یه‌‌.
ئێمه‌ به‌م کورته‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ چاوه‌ڕێی رۆژانی داهاتوو ده‌که‌ین، هه‌ڵویستی توند و تیژتر ده‌گرینه‌ به‌ر. داوا له‌ خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکانی راپه‌ڕیو ده‌که‌ین، که‌ سارد نه‌بنه‌وه‌، به‌رده‌وام بن، هه‌رچی تاوانکاره‌ به‌ دادگای گه‌لی بگه‌یه‌نن، نه‌هێڵن چیدی پارتیی‌ روو بکاته‌وه‌ مۆڵگه‌ی خۆی له‌ سلێمانی. دروشمتان بکه‌ن به‌ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیی، ئامانجتان گرتن و دادگایی مه‌سعود و جه‌لالی تاوانکار و خائین و کوردفرۆش بێت. سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە