کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئازادی مه‌لا فه‌ندی ڕاويژكاری ياسايی مه‌سعود بارزانی !

Tuesday, 13/09/2011, 12:00


گێرانه‌وه‌ی ٥٠ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهينان و بيناسازی بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی مه‌سعودبارزانی
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
پاش ئه‌وه‌ی مه‌سعودبارزانی به‌ناو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ يادی ١١ی ئاداری ٢٠١١ له‌ وتاره‌ كاڵ و كرچه‌كه‌ی له‌ به‌رزايه‌كه‌ی قه‌لای هه‌ولێر، كه‌ پرۆژه‌ی چاكسازيه‌كه‌ی راگه‌ياندوو، تا ئه‌وه‌شی باسكرد ، ئه‌گه‌ر به‌ ٤ مانگ نه‌يتوانی چاكسازی بكات ئه‌وا وازله‌ پۆسته‌كه‌ی بهێنيت!
رۆژی دواتر برياری پێك هێنانی ليژنه‌ی چاكسازی دا، به‌تايبه‌تی بۆ ڕاگرتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پرۆژه‌ی وه‌به‌ر هينان به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ بێ موساته‌حه‌و وه‌رگيراون له‌لايه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تادا له‌ هه‌ر ٣ پارێزگاكه‌ ١٥٠٠ پرۆژه‌ی راگرتو سه‌رۆكی ليژنه‌كه‌ش دادوه‌ر ئازاد مه‌لا فه‌ندی كه‌ راوێژكاری ياسايی مه‌سعود بارزانی يه‌وه‌و له‌گه‌ل ٤ دادوه‌ری ديكه‌و به‌ شداری دكتۆر فواد حوسين سه‌رۆكی يدوانه‌كه‌ی مه‌سعودبارزانی ؟!
دوای ئه‌وه‌ی هه‌رايه‌كی زۆر له‌لايه‌ن كورو برزاو ئامۆزا و بنه‌ماله‌ی مه‌سعودبارزانی ليكه‌وته‌وه‌، به‌ بريارێكی نهێنی مه‌سعود بارزانی ٢٨٠ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی بيناسازی كه‌ له‌ كۆمپانيا گه‌وره‌كانی مه‌سرور و مه‌نيورو بابۆ و وه‌يسی و موكسی كورانی مه‌سعود و سيداد و نه‌يهاد و سوهاد براكانی مه‌سعود و نيچيرو براكانی و ئامۆزاكانی وه‌رگيرانه‌وه‌و هيچ كه‌سێك نه‌يتوانی نوتقيكيش بدات،دواتريش به‌برياری مه‌سرور بارزانی ٢٣٠ پرۆژه‌ی ديكه‌ درانه‌وه‌ خاوه‌نه‌كانيان به‌ شيوه‌ی به‌رتيل و، ئه‌مرۆش دادووه‌ره‌گه‌نده‌ل و ياسايه‌كه‌ی مه‌سعودبارزانی ٥٠ پرۆژه‌ی ديكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگيراوی بۆ كورانی مه‌سعود گيراوه‌ته‌وه‌، كه‌ موڵكی خۆشيان نه‌بووه‌ به‌ به‌رتيل و به‌مليۆنان دۆلار داوه‌ته‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانيان و سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريمه‌وه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ شه‌وی رابردوو حاكم ئازادی مه‌لا فه‌ندی شيرينی خۆی وه‌رگرتووه‌، كه‌ ئه‌ويش پارچه‌ زه‌ويه‌كی ٢٠ دۆنميی له‌ نزيك ناحيه‌ی كۆريه‌وه‌، له‌لايه‌ن مه‌سروربارزانی يه‌وه‌ وه‌ك دياری پێدراوه‌و له‌گه‌ل سه‌ياره‌يه‌كی وه‌نه‌وشه‌ی مويدل ٢٠١١ ، كامل مواسه‌فاتی ١٢ ده‌فته‌ری!
هه‌ربۆ زانينی خوێنه‌ران، حاكم ئازاد مه‌لا فه‌ندی له‌ كابينه‌كه‌ی پيشووتر وه‌زيری كشتوكاڵ بووه‌ ، له‌ ٢٣ پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و وشكه‌ سالی ده‌ستی له‌ گه‌نده‌ليه‌كی زۆردا هه‌بووه‌،به‌لام نيچير له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازاد كوری مه‌لا فه‌ندی هه‌ولير بووه‌، كيشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر كردووه‌، چه‌ندين جار دكتۆر به‌هرام خدر مه‌ولود ئه‌و راستيانه‌ی باسكردووه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە