کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن چه‌ند کارێک به‌ڕیوه‌ ده‌بات، ئه‌گه‌ر ناره‌زایی و خۆپیشاندان له‌ هه‌ولیر به‌ڕیوه‌چوو

Friday, 25/02/2011, 12:00


هەر ئەمشەو کاتژمێر 11 نزیکەى 40 باباهانى ژمارە (ف.ل.ک) رژانە ناو بازارى نیشتیمان و هەر هەمویان ئەرکى ئەوەیان پێسپێردراوە کەوا تا بەیانى تا کاتى دەستپێکردنى خۆپیشاندان ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەن کە پێیان سپێردراوە
* ئەوەى هەرە گرینگە ئاسایشى گشتى و ئاسایشى هەولێر بە سەدان کارمەندى خۆیان ئامادە کردوە بە جلى مەدەنیەوە بێنە ناو خۆپیشاندان و دەست لە خۆپیشاندەران بوەشێنن و ئاژاوە دروست بکەن و فەوزا لەناو خۆپیشاندەران دروست بکەن هەروەها کاریان تا کۆتایى تەواو نابێت واتە ئەو پیلانە گڵاوەیان زۆر بە جددى جێبەجێى دەکەن هه‌روه‌ها چەندەها ئاسایش بە جلى مەدەنیەوە.
ئێمه‌ وەکو ئاگاداریێک بۆ هاوڵاتیان ده‌ڵیین، هەر کەسێکى نامۆ رەفتارتان بینى وێنه‌ی بگرن.
* ئیمرۆ لە بازاردا جۆرێک لە مقەسى گەورە ئەو مقەسانەى کەوا بۆ برینى قوفل و دەراب بەکار دێت نزیکەى 500 زیاترى لێفرۆشراوە کریارەکانیش زۆربەیان کارمەندى ئاسایشن بۆ ئەوەیە کە بڵێن خەڵکى خۆپیشاندەرى هەولێر تاڵانچینە یان ناویان پیس بکەن هەروەها دایانناوە ئەگەر خۆپیشاندانەکان لە زۆربەى گەرەکەکان دەست پێبکات ئەوا بەنیازن 2 یا زیاتر بەنزینحانە بتەقێنەوە و بسوتێنن چەندین شوێنیش تاڵان بکەن وەک سوپەرمارکێتەکان هەروەها چەندەها حەبخۆر و سەرخۆشیشیان ئامادە کردوە برێک پارەیان پێداون تا خۆپیشاندان تێک بدەن بریارى ئەوەشیان داوە چەند پیاوکوژێک کە لە زیندانەکانى محەتەن و چەند تلیاک کێشێک ئازاد بکەن بۆ ئەوەى بکەونە گیانى خەڵک ئەمە بۆ ئەو کاتەیە کەوا تەئکید بوون شتەکانیان لەدەست چووە!

* وایان داناوە گەر خۆپیشاندانەکان بەردەوام بێت ئەوا چەند کەسێک کراونەتە هەدەف دایانناوە بیانکوژن ! هەروەها چەند کەسێک کە وەکو خۆپیشاندەر خۆیان دەربخەن و لەوانەیە شورتەیەکى بەستەزمان یان دوان بکوژرێن واتە بە دەستى ئەو چەند کەسە کە پاراستن راستەوخۆ سەرپەرشتى ئەم پرۆسەیە دەکات بۆ ئەوەى زوو خۆپیشاندانەکان کپ بکەنەوە واش بکەن کەوا شورتەش تەقە بکات و خەڵک بکوژرێت پاشانیش بڵێن ئەوە بزوتنەوەى گۆرانە چۆن لە سلێمانى خەڵک کوژرا ئاواش گێرەشێوێنیان هێنایە هەولێر

* چەندان عائیلەى بەرپرسان هەولێریان جێهێشتوە ماڵەکانیشیان چۆل کردوە لە پارەو زێرو گەورەکانیشیان چونەتە دەرەوەى وڵات چاوەرێن بزانن ئەم وەزعە چى بەسەر دێت بەشێکیشیان چونەتە مەسیف گوایە ئەوێ جێیه‌کى تەئمینە بۆ ئەوان ئەوانەیشى مابونەوە ئیمشەو چوون بۆ مەسیف و هەشیانە خۆى حەشارداوە تا دواى ئەم بارودۆخە

* دەروبەرى مەتارى هەولێر بە هێزى تایبەت پارێزراوە بۆ حالەتى ئەگەر تەواو وەزعەکەیان لەدەست چوو ئەوە زۆر زۆر بەپەلە چەندان بەرپرس بە تەیارەى تایبەت کە ئامادە کراوە بۆ کاتى زۆر تایبەت

بەهیواى سەرکەوتنى تێکراى خەڵکى سلێمانى پاڵەوان و برا بێنازەکەیان هەولێرى پایتەخت
روخان و سەرشۆرى بۆ مەسعودى خائین و کورد کوژ و جەلالى کورد کوژو سوکى دنیا و خائین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە