دەزگای پاراستنی لقی چوار ستیفان شەمزینی کردووە بە بەرپرسی سایتی پۆست کوردستان
Wednesday, 25/09/2013, 12:00
سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستنی لقی چوار لە سلێمانی بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، کە ئەو سایتەی، ئیستا بەناوی پۆست کوردستانەوە کراوەتەوە، ستیڤان شەمزینی بەڕیوەی دەبات، ستیڤان شەمزینی کەسێکی سەر بە پاراستنە و ناسنامەی رۆژنامەنووسیشی لە گیرفاندایە. لە رێگای عەبدولرەزاق عەلی یارمەتی مادیی دەدرێت. ئەو سایتە دەقا و دەق لۆگۆی کوردستانپۆستی بردووە و ناوەکەی گۆڕیوە، هەر وتارێک لە کوردستانپۆستدا بێت، ئەمان کاریان ئەوەیە دەستکاری بکەن و بۆ پارتیی بگونجێنن جگە لە پارتیی دژی لایەنەکانی تر بێت، ئەمان دەستکاریی و بلاوی دەکەنەوە، پڕیان کردووە لە ستایش و پێداهەڵدانی بنەماڵەی بارزانی، تەنانەت ئەو ریکلامە بازرگانییەی کە لە کوردستانپۆستدا هەیە، بۆ ئەوەی خەڵکی پێ چەواشە بکەن، ئەویشیان وەکو خۆی داناوە، تا سەر لە خوێنەر و میوانی سایتەکان بشێوێنن، ئەمەش سیاسەتێکی نوێی پاراستنە. ستیفان شەمزینی وەکو ستافی کوردستانپۆست خۆی ناساندووە، گوایە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست بووە و جیابۆتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست