کوردستانپۆست سه‌ره‌داوێکی تیرۆرکردنی مامۆستا عوسمان شێخ ئه‌حمه‌دی ده‌ست که‌وتووه
Monday, 24/01/2011, 12:00
دواى چوار رۆژ له دیارنه‌مانى مامۆستایه‌ك له قه‌زاى سۆران، سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24/1/2011 ته‌رمه‌كه‌ى له خه‌ره‌ندى رواندز دۆزرایه‌وه.
مامۆستا عوسمان شێخ ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى گۆڤه‌ندى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵاو رۆژى هه‌ینى 21/1/2011 له کاتیی چوونیدا بۆ قوتابخانه و به‌ر له‌وه‌ى بگاته شوێنی مه‌به‌ست، له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ده‌ست به‌سه‌ری ده‌که‌ن و سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 24/1/2011 ته‌رمه‌كه‌ى له خه‌ره‌ندى ره‌واندز ده‌دۆزرێته‌وه. "
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کوردستانپۆست به‌دواداچوونی له‌سه‌ر تیرۆرکردنی ئه‌و مامۆستایه کرد، به‌تایبه‌تیی به ئه‌ندامان و نووسه‌ر و چه‌ند په‌یامنێرێکه‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان که‌وتووه، ئه‌وه‌یه، که هۆی تیرۆرکردنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ک، گومانی ئه‌وه ده‌کرێت که پاراستن له پشت ئه‌م کاره‌وه بێت، به‌تایبه‌تیی ساڵی پار له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌نگدان رۆڵێکی چالاک و کاریگه‌ریی هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه، که لیستی گۆران له ناوچه‌ی سۆران ده‌نگی زۆری به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه وای کرد که پارتیی به دوای هۆکاری ئه‌و شکستییه‌ی خۆیدا بچێت، تا سه‌ره داوه‌که‌ی له مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌ددا دۆزییه‌وه.
په‌یامنێرێکی کوردستانپۆست پێی راگه‌یاندین ره‌نگه هۆکارێکی دیکه‌ش هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که چه‌ند نووسین و هه‌واڵێک له کوردستانپۆستدا بڵاوکرایه‌وه، ته‌وه‌ری هه‌موو باسه‌کان تایبه‌ت بوو به په‌روه‌رده و خوێندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران ناوچه‌ی سۆران، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی تر بێت، که پێیان زانیبێت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تیرۆرکرابێت
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کوردستانپۆست به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر به‌دواداچوونی خۆی و هه‌ر زانیارییه‌کی دیکه‌مان ده‌ست که‌وت به به‌ڵگه‌وه بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست