کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ سه‌ر گرتنی كارزان كه‌ریم

Tuesday, 07/08/2012, 12:00


به‌ مه‌به‌ستی به‌لارێدابردن ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر هۆکاری گرتنی کارزان که‌ریمی،له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا بۆ چه‌واشه‌کاریی بڵاوکردۆته‌وه‌:

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ رۆژنامه‌نووس كارزان كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ، سێ شه‌ممه‌، رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌‌، تیایدا ده‌ڵێت، كارزان له‌سه‌ر "دركاندنی هه‌ندێك نهێنی په‌یوه‌ست به‌كاری ئاسایشی" گیراوه‌.
شایانی باسه‌ وه‌کو له‌ پێشتردا له‌ هه‌واڵه‌کاندا باسمان کرد، که‌ ده‌زگای پاراستن، کارزانیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ گرتووه‌، گوایه‌ ئه‌و هه‌واڵ و نووسینانه‌ی له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولیر، له‌لایه‌ن کارزان که‌ریمه‌وه‌ نووسراوه‌، به‌رپرسی به‌شی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ له‌ کوردستانپۆست، ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، نووسه‌ر و سه‌رچاوه‌کانیان زۆرن، یه‌کێک له‌وانه‌ په‌یامنیره‌کانمانن له‌ هه‌ولێر، جگه‌ له‌وه‌ که‌سانی تریش له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر هه‌واڵ و نووسینیان بۆ ناردووین، ئه‌گه‌ر کارزان خاوه‌نی یه‌کێک له‌و نووسینانه‌ بێت، ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئاگادارنیین، هه‌روه‌ها نازانین ئه‌و تا چه‌ند له‌ ژێر لێدان و ئازاردانا ناوی  کامه‌ هه‌واڵ و نووسینی هێناوه‌ که‌ ئه‌و خاوه‌نێتی، له‌ هه‌ر شوێنێکی دیکه‌ بێت کارزان که‌ریم وه‌ک هاوڵاتیی و فه‌رمانبه‌رێکی دڵسۆز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، نه‌ک وه‌ک تیرۆریستێک تاوانبار بکرێت، ئه‌و نووسینانه‌ له‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولیر ناچێته‌ خانه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دیکه‌ن ئه‌مانه‌ خیانه‌تیی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌ترسیی گه‌وره‌ن بۆ تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، باسکردنی گه‌نده‌ڵیی داموده‌زگا حکومییه‌کانی هه‌رێم ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو هاوڵاتییه‌کی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌.


ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌

بۆ/ گشت كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
كارزان كه‌ریم كه‌كارمه‌ندی ئاسایشه‌ به‌پله‌ی كۆمیسه‌ر له‌ڕێكه‌وتی 15/11/2011 له‌سه‌رفه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌م له‌یاسای ژماره‌21ی ساڵی 2003 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌ له‌سه‌ر دركاندنی هه‌ندێك نهێنی په‌یوه‌ست به‌كاری ئاسایشی. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش جگه‌له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی پیشه‌كه‌یه‌تی وه‌كو كارمه‌ندی ئاسایش له‌هه‌مانكاتدا زیان گه‌یاندنه‌ به‌ئاسایشی هه‌رێم.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە