کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای پاراستن پلانی داوی ناره‌زایه‌تییه‌کان داده‌رێژێ..

Thursday, 13/05/2010, 12:00


ده‌زگای پاراستن پلانی داوی ناره‌زایه‌تییه‌کان داده‌رێژێ..
دوای ئاشکرابوونی ئه‌و کرده‌ تیرۆریستیه‌یی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود که‌ دژی رۆژنامه‌وان و خوێندکار و په‌یامنێری کوردستانپۆست(سه‌رده‌شت عوسمان) کردیان ، که‌ ناره‌زایه‌تییه‌کی زۆر فره‌وانی له‌ هه‌موو شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان لێکه‌وته‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌ وه‌ک لایه‌نێکی قێزه‌وه‌ن و تیرۆریست پرۆتیستۆ و ریسواکرا ، ئێستا پاراستن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رقی خه‌ڵکی کار بۆ ئه‌وه‌ده‌کات که‌ لق و ناوچه‌کان بتوانن هه‌رچی زووه‌ خۆیان له‌ خه‌ڵکی نزیک بکه‌نه‌وه‌ و پڕۆپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی بڵاوبکه‌نه‌وه‌ و ، بتوانن ئه‌و فشاره‌ گه‌وره‌یه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی که‌ دورستبووه‌ له‌سه‌ریان که‌م ببێته‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌واڵ پێیڕاگه‌یاندین ، مه‌سروری تیرۆریست له‌ گه‌ڵ به‌رپرسی لقه‌کانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر کۆبۆته‌وه‌ و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا پییڕاگه‌یاندوون هه‌تا ده‌توانن کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن و رووی پارتی جوان بکه‌نه‌وه‌ ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ چه‌ند رۆژی دادێ لق و ناوچه‌کان ده‌که‌ونه‌خۆ بۆ سه‌ردان کردن و گرێدانی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌لکیدا.
سه‌رچاوه‌که‌ دووپاتی کرده‌وه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیرۆریست زۆر شێواون و له‌ ژێر فشارێکی زۆردان ، شیمانه‌ی زۆر ده‌کرێت که‌ ‌ ئه‌م کرده‌ تیرۆریستییه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تای کۆتاییان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە