ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك به بێ ته‌نده‌ر و مساته‌حه پرۆژه‌ی به‌نداوی دهۆك ده‌داته فارس كۆچه‌ری ئامۆزای
Tuesday, 03/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 دهۆكئهمرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رهێنانی دهۆكه‌وه، پێی ڕاگه‌یاندین، كه ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ناسراو به ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك، نوێترین گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌ی وه‌به‌ر هێنان له دهۆك ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند، كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه ته‌مر كۆچه‌ر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه تا هه‌ردوو پرۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری له (چیای زاوا)و (به‌نداوی دهۆك) به بێ ته‌ده‌ر و موساتحه بۆ خۆی وه‌ربگرێت به ناوی كۆمپانیای (ئه‌رتوش) كه به‌ناوی فارس كۆچه‌ری ئامۆزایه‌وه‌یه، كه پرۆژه‌ی گه‌شت و گوزاری چیای زاوا به 200 ملێۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌و پرۆژه‌ی به‌داوی دهۆك به 300 ملێۆن دۆلار‌و، ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به‌رێگه‌ی به‌رتیل و پله وه‌رگتن و به‌خشینی چه‌ند پارچه زه‌ویه‌ك هه‌ریه‌كه له عوبێدولڵا به‌ریوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری دهۆك و هه‌ڤاڵ به‌ریوه‌به‌ری شاره‌وانیه‌كانی دهۆك و به‌ختیار به‌ریوه‌به‌ری وه‌به‌ر هێنانی دهۆكی قه‌ناعه‌ت پێكردووه تا نه‌خرێنه نیو ته‌نده‌رو موساته‌حه‌وه‌و ئه‌وانیش رازیبوون به دیاری و زه‌وی و سه‌فه‌ركردن بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و توركیا و عه‌ره‌بی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه ته‌مه‌ر كۆچه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت حاجی مه‌شهودی له پرۆژه‌ی چیای زاوا كردۆته شه‌ریك به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پشكی(سهم)ی پرۆژه‌ی مازی لاندی له سه‌دا 15 بۆ كراوه‌ته سه‌دا 25 و به پێی زانیاریه‌كی نهێنی كه له تاپۆی دهۆك و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دهۆكه‌وه زانراوه كه ته‌مه‌ر كۆچه‌ر ئێستا خه‌ریكی دروست كردنی شارێكی هاوچه‌رخه له بناری چیای زاوا بۆ خۆی و خزم و كوتله‌و ده‌سته‌و دائیره‌كانی و هه‌ریه‌كه‌یان به خۆرایی پارچه زه‌وی 200 مه‌تریان پێ دراوه له‌گه‌ل دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای دهۆك و، خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان ناو ناوی(عوجه‌كه‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر)!
ئه‌وه‌ش زانراوه ئه‌مرۆ سامان و موڵكی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر له سنوری بادینان نزیكه‌ی 700 ملێۆن دۆلار ده‌بێت به‌م پرۆژانه‌ی لای خواره‌وه:
پرۆژه‌ی مۆدا مۆڵ
پرۆژه‌ی بانزینخانه‌ی ئه‌رتوش
پرۆژه‌ی به‌نزینخانه‌ی زریلان
پرۆژه‌ی هۆتێل ره‌سه‌ن له‌ناو چه‌قی دهۆك
پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵگای پزیشكی زه‌ریلاند
پرۆژه‌ی شوقه‌كانی زه‌ریلاند
پرۆژه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی میتان كه له گه‌ره‌كی حی عه‌سكه‌ری دهۆكه
له‌وه‌ش زانراوتر ته‌مه‌ر كۆچه‌ر به شه‌ریكی له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به شه‌ریكی خاوێنكردنه‌وه‌ی زبڵ و پیسای یناو هه‌ولێریان داوه‌ته كۆمپانیای ئه‌رتوشی فارس كۆچه‌ری ئامۆزای ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان و نه‌وزاد هادی 15 ده‌فته‌ر دۆلاری به بێ ته‌نده‌ر وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌شزانراوه له داهاتی گۆمرگی ئیبراهیم خه‌لیل ماوه دراوه مانگانه ته‌مه‌ر كۆچه‌ر بایی 40 ملێۆن دۆلار كه‌رسته‌و مه‌وادی جۆراو جۆر داخلی دهۆك بكات و گومرگه‌كه‌ی بۆ خۆی به‌رێت به‌ڕێگه‌ی دزی و ناشه‌رعی و هه‌ریكه له حه‌یمد عه‌لی به‌ریوه‌به‌ری گومرگی پیشووی ئیبراهیم خه‌لیل و سه‌باح مولیم راویژكاری بازرگانی نێچیره‌ڤان شه‌ریكه‌وله‌و تالانیه‌دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست