دایکی گه‌ر‌یلایه‌کی به‌ره‌گه‌ز سویسریی ، بۆ پیرۆزی شۆڕشی کوردان فرمێسک ده‌رێژێت..
Thursday, 13/08/2009, 12:00
زۆری ماوه داستانه‌کانی به‌رخۆدانی بژاڤی ررگاریخوازی کوردان له باکوری کوردستان ببێ به هه‌وێنی گه‌وره‌ترین رۆمان و تێیدا پیرۆزی خه‌باتی کوڕ وکجه‌گریلاکان له پێناو ئازادی مرۆڤایه‌تیدا به دنیادا نیشان بدرێت.
ئه‌م یوتوبه هه‌رچه‌نده به زمانی کوردی نییه ، به‌ڵام باس له گریلایه‌ک ده‌کات که خه‌ڵکی سویسرایه له خانه‌واده‌یه‌کی زۆر خۆشگوزه‌ران هاتووه و له ته‌ک مرۆڤی کورد ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتیک که وه‌ک بۆ خۆی له نووسینێکیدا ده‌نووسێت که زۆر به ره‌وا داده‌نێت ، ژیانی خۆشی سویسرا و باوه‌شی گه‌رمی دایک و باوکی گۆڕیته‌وه به ژیانی پڕ له ئێش و ئازار و ماندووبوون به‌ڵام له باوه‌شێکی گه‌رمتر خۆی دۆزیته‌وه که ئه‌ویش سه‌ری چیاکانی کوردستانه، ده‌یه‌وێ له کوردستاندا ویژدانی مرۆڤایه‌تی خۆی راحه‌ت بکات.
باوکی ئه‌و گریلایه سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین دادگای فیدراڵی سویسرایه ، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رکۆنه‌ی کوڕه‌که‌ی ناکات به‌ڵکو ده‌لێت: سه‌ربه‌رزم پێی.. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست تۆ ته‌نها سه‌یری سیمای دایک و باوک و کوڕه‌که‌یان بکه‌ن که چه‌نده خاوه‌ن مۆڕاڵی به‌رزن ، چونکه دڵنیان له‌وه‌ی به‌شدارییه‌کی مه‌زن ده‌که‌ن له پێناو ئازادی مرۆڤه‌کان ..حه‌یف و سه‌د مخابنیش ده‌بینین ئه‌و به‌ناو مه‌سئولانه‌ی کوردان له باشوردا ، فێڵ له‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌که‌ن که باوه‌شییانی بۆ کردوونه‌ته‌وه ، دوو نمونه‌ی زۆر جیاواز ، تاکی کورد شه‌رم ده‌کات کاتێ ئه‌و نموونه قیزه‌وه‌نانه ده‌بینێت یا گوێ بیستیان ده‌بێت..ده‌با به‌یه‌که‌وه ئه‌م فیلیمه دۆکۆمێنتارییه ببینین:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست