کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی دوو رۆژه‌ به‌ نهێنی له‌ تورکیایه‌

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


 تێبینی: ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌ له‌ 22ی مانگا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌ له‌ 19 مانگه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی چۆته‌ تورکیا، له‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌لایه‌ن والی ئه‌سته‌بوڵه‌وه‌ پێشوازی لێکرا، به‌ڵام له‌ دوای 23ی مانگ، له‌ ژێر گوشارێکی دیبلۆماسییدا، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران پێشوازییان لێیکرد، ئێمه‌ به‌ پێویستمان نه‌زانی ده‌ستکاری هه‌واڵه‌که‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ین، چونکه‌ هه‌واڵه‌که‌ تا 22 مانگ راسته‌، هه‌رچ گۆڕانکارییه‌ک  دوای ئه‌وه‌ رووی دابێت، ئه‌وه‌ ناڕاستیی هه‌واڵه‌که‌ پیشان نادات. (ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردستانپۆست به‌م هه‌واڵه‌ یه‌که‌م ده‌زگای راگه‌یاندن بوو که‌ په‌رده‌مان له‌ سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ نهێنییه‌ هه‌ڵدایه‌وه‌، تا 23ی مانگ  هیچ شوێنێکی دیکه‌ باسیان لیوه‌ نه‌کرد)
*****************
22 /12 / 20101 
ماوه‌ی دوو رۆژه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ شاندێكی بازرگانی گه‌یشتۆته‌ ئه‌سته‌مبوڵ، جگه‌ له‌ والی ئه‌سته‌مبوڵ هیچ به‌رپرسێکی حکومی پێشوازییان لێی نه‌کردووه‌، ته‌نانه‌ت نه‌یانهێشتووه‌ رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنه‌ تورکه‌کان چاوپێککه‌وتن و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، سه‌رچاوی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ کوردستانی باکووره‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، وتی ئه‌و سه‌ردانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌ له‌ عێر‌اق و نه‌ له‌ تورکیا باسی لێوه‌ نه‌کراوه‌‌، به‌تایبه‌تیی تاڵه‌بانی به‌ مه‌به‌ستێکی دیکه‌ ده‌یه‌وێت له‌پاڵ سه‌ردانه‌که‌یدا دڵی به‌رپرسه‌ تورکه‌کان ئاشت بکاته‌وه‌، چونکه‌ پێش ماوه‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ دژی تورکیا قسه‌ی کرد و وتی:
تورکیا زۆر هه‌وڵی دا، که‌ من نه‌بمه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک، سوپاس بۆ خوا من کرامه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک و سیاسه‌تی تورکیا له‌ عێراق سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ‌ کوردستانپۆستی روونکرده‌وه‌، که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێکه‌ و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌، عاده‌ت و عورفی دبلۆماسیش وا ده‌خوازێت، که‌ له‌ ئاست پۆسته‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییدا، یه‌کێکی هاوشانی خۆی پێشوازی لێبکات، لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی که‌سایه‌تییه‌کی نزمی هه‌یه‌، له‌و ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌رانه‌ له‌ ئاستی پۆسته‌که‌ی خۆی رێزی لێناگیرێت.
شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی 1980 تا 1991 سه‌رانی کورد، له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ له‌ سه‌ر ئاستی میتی تورکی چاوپێکه‌وتن و دیداریان له‌گه‌ڵدا کراوه‌، به‌ڵام دوای شه‌ڕی نێوان پارتیی و یه‌کێتیی و شه‌ڕی ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌گه‌ڵ (په‌که‌که) په‌یوه‌ندییه‌که‌ گه‌یشته‌ ئاستی دیدار و بینینی وه‌زیره‌ تورکه‌کان، ئه‌مڕۆ تورکیا پێویستی به‌ جه‌لال و مه‌سعود نه‌ماوه‌، هێدی هێدی ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ فه‌رمی جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌ و مه‌سعودیش سه‌رۆکی هه‌رێمه‌، به‌ڵام تورکیا له‌ ئاستێکی نزم و به‌ شێوه‌ی سووکایه‌تیی پێکردن ده‌یانبینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە