کوردستانپۆست نهێنی بڕیاره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌باره‌ت به راده‌ستکردنی تاوانبارانی 17ی شوبات، ئاشکرا ده‌کات
Sunday, 28/08/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له که‌سایه‌تییه‌کی ناوداریی نێو پارتیی دیموکراتیی کوردستان، بۆ یه‌که‌مجار په‌یوه‌ندیی به کوردستانپۆسته‌وه کرد و ئه‌و زانیاریی و نهێنییه گرنگه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ باسکردیین:
- ده‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به‌و چوار بڕیاره (23، 24، 25، 26) قسه‌تان بۆ بکه‌م، که ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی هه‌رێم دەریکرد، یەکێک لەو بڕیارانە ڕادەستکردنی تەقەکەرانی 17ی شوباتە بۆ دادگا ...
من لە مانگی چواری ئەم ساڵدا ئه‌و نهێنییه‌م زانی و پێیان گوتم، کە سه‌رۆکی هه‌رێم چاوەڕوانە شەش مانگ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕێت ئەوسا به‌بێ کێشە تاوانباران ڕادەستی دادگا دەکات.
کوردستانپۆست: بۆچی دوای شه‌ش مانگ؟- : سه‌رۆکی هه‌رێم ویستی شەش مانگ بەسەر ئەو ڕوداوەدا تێپەڕێت تاوەکو لە ئەرشیفی تالەفۆنەکانەوە، هەموو پەیوەندییەکان، که بۆ ماوەی شەش مانگ تۆماردەکرێت و دەپارێزرێت، پاش شەش مانگە دەسرێتەوە و بەکارنایەتەوە. واته به‌ڵگه‌کان ده‌سڕێنه‌وه و نامێنێت.
کوردستانپۆست: کێ ئه‌و پێشنیاره‌ی بۆ پارتیی و بارزانی کردووه؟وه‌ڵام: دادوەرەکانی سلێمانی ئەم ئامۆژگارییەیان کردووە، ئه‌مه‌ش گه‌یه‌ندراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم باسکراوه، که تا ماوەی شەش مانگ تاوانباران بشارنەوە و لە دادگا دووریان بخەنەوە، ئیتر پاش شەش مانگەکە هیچ بەڵگەیەکی وەها نامێنێتەوە، به‌تایبه‌تیی ئەمری تەقەکردنەکە، که لە سەرۆکایەتی پارتییەوە ده‌رچووه، تا نه‌بێته بەڵگە، پاش ئه‌مه دادگاییه‌کی گاڵته‌جاڕی ده‌ست پێده‌کات، پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەو جۆرە دەبێت، کە لقی چواریش دەعوای لەسەر خۆپیشاندەران هەیە و تەقەکردنەکە دەخەنە قاڵبی حەقی دیفاعی شەرعیەیەوە، لە کۆتاییدا خۆپیشاندەران دەکەنە هێرشبەر و تاوانبار، له‌ولاشه‌وه تەقەکەران بە بیانوی حەقی دیفاعی شەرعی ئازاد دەکرێن. بۆ زانیارییتان هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا زۆربه‌ی کاته‌که له تورکیا بووه و پێش دوو هه‌فته له ئه‌سته‌مبوڵ بووه. خۆتان ده‌توانن به دواداچوونی له‌سه‌ر بکه‌ن.
درێژه‌ی به قسه‌کانی دا وتی: تکایە بەخۆتان ئەم قسانه‌ی من چۆن سیاغە دەکەنەوە ئازادن، پێویستە خەڵک لەو گه‌مه‌یه تێبگات، با بزانن بۆچی لەم کاتەدا سه‌رۆکی هه‌رێم ئەو بڕیارەی ده‌رکرد، ئه‌وه‌شتان پێده‌ڵێم، ئیتر که‌یفی خۆتانه بڕوا ده‌که‌ن، یان نا، که ئۆپۆزسیۆنیش زووتر دەیانزانی ئەو دوا خستنەی پارتی بەو مەبەستەیە، ئەو کات بەسەر بردنەش تەنیا بۆ ئەو مەبەستە بووە، بەڵام به داخه‌وه بێدەنگییان لێکرد، ئه‌میش لە پێناو گەڕاندنەوەی بودجەکەیان، ته‌ماشا بکه‌ن هەر ئەمڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێم بڕیارێکی تریشی ده‌رکرد بۆ گەڕاندنەوەی بودجەی ئۆپۆزیسیۆن ، واتە ئەمە ژێر بەژێر سەفقەیەک بوو لە نێوان هه‌ردووکیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست