کوردستانپۆست ناوی کاندیده‌کانی لیستی گۆڕان له هه‌ولێر بڵاوده‌کاته‌وه.
Friday, 20/11/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو بزاڤی گۆڕان له هه‌ولێر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: گۆڕان لە هەولێر ئەم ناوانەیان کاندیی کردووه بۆ لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق که بریتین له:
- شۆڕش حاجی له‌نده‌ن- سەڵاح مەزن ئه‌ندامی چاک و کۆنه شوعییه-- مەسعود عەبدولخالق رۆژنامەی ستاندارد و نزیکه له ئیسلامییه‌کان- لانە عەبدوڵا رەشید- کەیفی مستەفا موعاون توبییه- ئاشتی ئیبراهیم- دکتۆر کاوە موفتی ئامۆزای عه‌دنان موفتیه- عەبدولرەحمانی نوێنەری گۆڕان لە سۆران- سوعاد ناسراو نییه- دکتۆر سەلیم رەشید دکتۆرای له ئه‌حمه‌دی خانی شاعیر هه‌یه - دکتۆر کامەران- پارێزەر سابیر مامەسێنێ- پارێزەر فەوزیە- دکتۆر عوسمان دەشتی دکتۆرای له هێمن موکریانی شاعیر هه‌یه- ئەندازیار چالاک ده‌رچووی مودهرسینی پیشه‌سازییه و له سوێد داده‌نیشیت.- مامۆستا عەبدوڵا- مامۆستا سادق- پارێزەر مریەم- رێناس پارێزەر- کاکلە رەش خوێندکاری کۆلیژی یاسایه له موسڵ- سەردار عومەر ئاغا، کوڕی عومه‌ر ئاغای سورچییسهرچاوهکه درێژه‌ی دایی ووتی: ئه‌م کاندیدانه له‌سه‌ر بنه‌مانی و ناسیاری و خزمخزمێنه دانراون و هیچ په‌یوه‌ندی به کهفائهتهوه نییه و زۆربه‌شیان زمانی عه‌ره‌بی نه‌ک ته‌نها نازانن که قسه‌ی پێبکه‌ن به‌ڵکو تێشیناگهن.
به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی گۆڕان هه‌مان که‌ڵچه‌ری پارتی و یه‌کێتی بۆ دانانی کاندیده‌کانی دووپاتکرده‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه که یه‌کێ له‌و کاندیدانه که ئامۆزای عه‌دنان موفتییه لیستی گۆڕان ده‌یه‌وێت به که‌سێکی لاواز تۆڵه له عه‌دنان موفتی بکاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ش دیاره هیچ پێشینه‌یه‌کی خه‌بات یا چاڵاکییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یا زانستی نییه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست