کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوی ئەو چوار تاوانبار و پیاوکوژەی مەحمود سەنگاوی کە دەستگیرکراون ئاشکرا دەکەین

Monday, 09/12/2013, 12:00


لە پەیوەندییەکی زۆر نهێنی و بەپەلەدا سەرچاوەیەک لە نێو ئاسایشی گشتی ئەم زانیاریانەی بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد:
تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) لە سەر داوای مەحمود سەنگاویی بووە، هەر خۆشی بەردەوام پەیوەندیی بەو گروپەوە کردووە، کە هەستاون بە کارەکە، پاش تەواوبوونی کارەکەیان ئاگاداری مەحمود سەنگاوییان کردۆتەوە، کە بەسەرکەوتوویی کارەکەیان ئەنجام داوە.
پاش ئاشکرابوونی ناوی تاوانبارەکان، کە کوردستانپۆست ناوی دوو سێ کەسی لێ بڵاوکردنەوە، مەحمود سەنگاوی دڵنیای کردوونەتەوە، ئەگەر بشگیرێن ترسیان نەبێت تەنها بۆ ماوەیەکە و ئەم یارمەتییان دەدات.

لەبەر ئەوەی کەیسی تیرۆرکردنەکە خەریکە بەرەو گەورەبوون دەچێت، یەکێتیی دەیەوێت وانەیەک لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوە وەربگرێت، نایانەوێت تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بەسەر یەکێتییدا بسەپێنرێت، کە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەکەیان پێی هەڵساوە، بۆیە بە زووترین کات و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی تێیکەوتوون داوایان کردووە کەیسەکە لە دەست ئاسایشی گەرمیان و کەلار بسەندرێتەوە، ئاسایشی گشتی سەرپەرشتی بکات، بۆ ئەمەش چەند سیناریۆیەکیان ئامادەکردووە هەوڵ دەدەن کەفوکوڵی خەڵکی توڕەی گەرمیان و کوردستان پێ دابمرکێننەوە.

لە تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییدا ناوی لاهور تالەبانییش هاتووە، کە ئەو وەک بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر، ئەوانەی بەم کارەش هەڵساون، ئەندامی ئەو دەزگایەن، لە هەمانکاتدا پیاوی مەحمود سەنگاوییشن، ئیستا کەیسەکە راستەوخۆ پیوەندیی بە هێرۆ و لاور تالەبانییەوە هەیە. واتە ئەوان دەیانەوێت چارەسەرێکی بکەن، سەرچاوەکە وتی ئەوانەی دوێنێ گیراون پیاوی مەحمود سەنگاویین و خەڵکی ناوچەی گەرمیانن، لە ئیستا و ساڵی رابردوودا گەورەترین تاوانیان بۆ بنەماڵەی تالەبانیش ئەنجام داوە، هەر ئەمەشە وای کردووە کە مەحمود سەنگاوی لەلای تالەبانی حیسابێکی تری بۆ بکرێت و لە پلان و قسەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بیپاریزن، زۆربەی ئەندامانی یەکێتیی و مەکتەبی سیاسیی پێیان وایە کە مەحمود سەنگاوی کەسێکی جاهیل و نەخوێنەوارە وشیارییی سیاسیی لە خوار سفرەوەیە، شایانی ئەوە نییە وەک ئەندامێکی نێو مەکتەبی سیاسیی لەگەڵیاندا کاربکات، بەڵام چونکە تالەبانی پێویستی بە پیاوکوژ و چەتە و عەسکەری لەم جۆرە کەسانە بووە، تا ئەمڕۆ نەیانتوانیوە زەفەری پێ بەرن، ئەو پیاواکوژانەش زۆربەیان تاوانی گەورەیان بۆ دەزگای دژە تیرۆر و مەحمود سەنگاویی ئەنجامداوە، بە رادەیەک نهێنی زۆری تریان لایە نەک تەنها پیاوکوشتن، بەڵکو بەکاری دەستدرێژکردن بۆ نامووسی هاوڵاتیان، دەرهێنان و ئاودیوکردنی نەوتیش هەڵساون،
سەرجاوەکە باسی لەوە کرد، هەر کاتێکیش ناوی یەکێک لەمانە ئاشکرا دەکرێت، لە ترسی ئەوەی نهێنییەکانی تریان نەکەوێتە روو، دەبێت چەند کەسێک لەمانە بکەنە قوربانی و لەگەڵییدا کەسانی تر کە لە کەیسەدا نەشبووبن، دەیهێننە نیو ئەو کەیسەوە، ئەوەی بیانەوێت بەو بیانووەوە لەناوی دەبەن، لە ناویاندا ئەو تاوانبارەی هێشتا کاریان پێی ماوە رزگاری دەکەن.

سەرچاوەکە وتی دوێنی ئاسایشی گشتی چوار کەسی دەستگیرکردووە، تا ئیستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان لەگەڵدا نەکراوە، ئەوەی، کە دەڵێن لێکۆڵینەوەمان لەگەڵیاندا کردووە، راست نییە و درۆیە، دەیانەوێت هەروەک سیناریۆکەی زانای قایمقامی سلێمانی، یەک دوانێکیان بە ناوی خۆخنکاندن، یان هاوشێوەی ئەوە، لێبکوژن، ئەوەی دەمێنێتەوە دەیانهێنن و دەیانبەن، ماوەیە کاتی پێدەکوژن، دوایی رەنگە بیاندەنە دادگا بەناو چەند ساڵێک حوکمیان دەدەن، لە فێڵێکی یاسایی و لە لێبوردنێکی گشتییدا بەرەلایان دەکەن، یان کەسوکاری قوربانییەکە دەهێنن هەوڵ دەدەن سوڵحی عەشایرییان بۆ بکەن. ئەمە هەموو ئەو رێگا و هەوڵانایە کە دەسەلاتی پارتیی و یەکێتیی بەردەوام بۆ داپۆشینی تاوانەکانی خۆیان کاری لەسەر دەکەن.

سەرچاوەکە خۆی بە دۆستێکی نزیکی کوردستانپۆست ناساند، وتی ئەوەی لە کوردستانپۆستدا بلاوکرایەوە، هەمووی راستە و ئێمەی تووشی شۆک کرد، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و دەزگای دژە تیرۆر بەردەوام لەکارکردندان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەک تا خۆیانی لێ قوتار بکەن، ئەوەی عیماد ئەحمەد باسی لیوە دەکات، گوایە داوایان لە مەحمود سەنگاوی کردووە تا ئەفسەرێکی فەرماندە بگرن، جێگای پێکەنیین و گاڵتەپێکردنە، ئەو ددان پێدانانی ئەو گەمە پیس و ناشرینەیە، ئەوەش دەردەخات، کە هەموویان درۆزن و تاوانبارن دەنا دەبوو بچوونایە و مەحمود سەنگاوییشیان بگرتایە، چۆن داوا لە تاوانباری سەرەکی دەکرێت تا رێگایان پێ بدات پیاوەکەی کە فرمانی ئەوی بەجێ هێناوە، تەنها ئەو بگرن؟ تالەبانی مابوو،  ئەمانە نەیاندەتوانی خۆیان ئەو کارە بکەن، چونکە تالەبانی خۆی شەیتانانە ئەو کارانەی دەکرد و داڵدەی دەدان، ئیستا بۆیە دوای تالەبانی دەستیان کراوەتەوە بۆ کوشتن و بڕین و لەناوبردنی نەیارانی شەخسی خۆیان، ئەم منداڵە ورتکانەی ناو دەزگای دژە تیرۆر و یەکێتیی ئەوەندەی دیکە چاڵیان بۆ ناشتنی لاشەی یەکێتیی قووڵتر کردەوە.

ئەمەی خوارەوەش ناوی ئەو تاونبار و پیاوکوژانەیە کە ئاسایشی گشتی دوێنێ گرتوونی:
١) حەیدەر عەبدولرەحمان.
٢) عومەر و مەسعود ناوێک. هەردووکیان خزمی حەیدەر عەبدولرەحمانن.
٣) سالار وەستا قادر ئەفسەرێکی فەرماندەیە لای مەحمود سەنگاوی کار دەکات و خەڵکی شاری کفرییە، کە وێنەکەی لەسەرەوە لەگەڵ مەحمود سەنگاوییدا دامانناوە

شایانی باسە تا ئیستا سەرۆکی ئەم باندە کە هەژاری ئاسایشە دەستگیرنەکراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە