کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاكم قادرو مه‌لا به‌ختيار داوای لابردنی وه‌ستا حه‌سه‌ن يان كردووه‌

Tuesday, 22/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانی
به‌ پێی دواين هه‌وال له‌ ده‌زگای زانياری يه‌كيتیيه‌وه‌ ، هه‌ريه‌كه‌ له‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان و مه‌لا به‌ختيار، به‌ فه‌رمی داوايان له‌ تالەبانی كردووه‌ تا له‌ كۆتايی ئه‌مسالدا وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی سلێمانی لابدات و له‌ جيگای ئه‌و كه‌سێكی ديكه‌ دابنيت!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌ كه‌ هۆكاری لادانی وه‌ستا حه‌سه‌ن بۆ ئه‌وه‌ ده‌گيرنه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی خۆپيشاندانه‌كانی مانگی شوبات به‌داوه‌ كه‌مته‌رخه‌می زۆری ليده‌ركه‌وتووه‌، تا ئه‌وه‌ی به‌ هۆی نه‌زانين و نه‌بوونی ئه‌زموونی باشی ئاسايش و به‌ره‌لایی له‌ نيوان كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی ئاسايشی سليمانیيەوه‌، چه‌ندين كيشه‌ی به‌رچاو روويداوه‌، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شيان كردووه‌ كه‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ هۆی پۆسته‌كه‌يەوه‌، زياتر له‌ دوو كيلۆ گرام مه‌وادی هۆشبه‌ر كه‌ ده‌ستی به‌سه‌را گيراوه‌ له‌ شوينی خۆی نه‌ماوه‌ و دزراوه‌و، ئه‌مه‌ش ئاشكرابووه‌ به‌ هۆی 2 ئه‌فسه‌ر و ڕێپێدراوی ئاسايشه‌وه‌ كه‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ناوی پاڤێل تاله‌بانیيه‌وه‌ بۆ خۆی بردووه‌ و دواتر له‌ سنوری قه‌زای سۆران به‌ خه‌لكی ديكه‌ فرۆشراه‌وه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ هۆی ئه‌وه‌ بووه‌ به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی له‌ كۆنگره‌ی 3 يه‌كيتييه‌وه‌، كه‌متر حساب بۆ راو بۆچوونی مه‌كته‌بی سياسی ده‌كات ، ئه‌وه‌شيان باسكردووه‌ كه‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ هۆی به‌رتيل وه‌رگرتن له‌ تاوانباران بۆته‌ خاوه‌نی زياتر له‌ 5 مليۆن دۆلار و 30 دۆنم زه‌وی له‌ سیته‌ك و ميرگه‌ پان، له‌گه‌ڵ به‌ردانی چه‌ندين تاوانباری مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه‌ له‌ سنوری سلێمانی.
ئه‌وه‌شيان دركاندووه‌ وه‌ستا حه‌سه‌ن بۆ ليدانی ده‌ور و به‌ره‌كه‌ی گه‌شه‌يه‌كی زۆری به‌ كوتله‌بازی داوه‌ و زياتر له‌ 200 كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی ئاسايشی سليمانی داوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە