به‌ڕێوەبه‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان لە سلێمانی ناوی (شوعه‌یب هه‌ورامی)یە، بهدهمانچەوه ده‌وام ده‌کات
Thursday, 27/10/2011, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ 5 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان له‌ساڵه‌کانی 80- 81، کە به‌عس حاکمدار بوو، دامه‌زرا ، ئه‌و کاته به‌عسییه‌کان زانییان زۆرترین گه‌نج ڕوو له‌و په‌یمانگایه ده‌کات، بۆیه، مه‌رجیان دانا، له‌و مەرجانە ده‌بوو ئه‌و قوتابییه ببێته به‌عسی، ئه‌مه مه‌رجی وه‌رگرتن بوو له‌و په‌یمانگایه، مامۆستاکانی ئه‌و دهمەش دیار بوو، کێ بوون؟ یان چۆن له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردبوو؟ زۆربەیان بەعسیی بوون.
ئیستا لە ژێر دەستی هێرۆی برایم ئەحمەد، هه‌ر به هامان عه‌قڵ، کەسێکی کردووە بە بەڕێوەبەری ئەو پەیمانگایە، که‌سێکه ناوێکی عه‌جیب و سه‌یری هه‌یه، بەو ناوە سەیرەوە هەرکەسێک، کە گوێبیستیی دەبێت، دەتریقێتەوە، جگه له رەفتار و زمان و ئەتوارەکانی. ئەم بهڕێوهبەرە ناوی (شوعه‌یب هه‌ورامی)یه، له‌ناو قوتابیه‌کاندا به ده‌مانچه‌وه ده‌سوڕێته‌وه و خۆی فش ئەکاتەوە، له ژووری بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، وەکو سەردەمی بەعسییەکان ده‌مانچه‌که‌ی له‌سه‌ر مێزه‌که داده‌نێت، ده‌ڵێ: نابێ ساڵی داهاتوو که‌سێک بمێنێ، سه‌ر به‌ڕێخستنی یه‌کێتی نه‌بێت.
په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان له‌کاتی کۆنفراسه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانیدا، چه‌ندین کچی ئەو پەیمانگەیەیان بردبوو له‌وێ بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنفراسه‌که سرودی (مه‌شخه‌ڵانی شۆڕ‌شیان) پێ ووتبوون. هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د ده‌یه‌وێت لە رێگای ئەم کابرا عەیبدارەوە (شو... عیب)، کە نازانێت عەیب چییە جارێکی تر به‌عس ئاسا، مەرج بۆ وەرگرتنی قوتابیی و مامۆستا دابنێت، گوایه بە پلان دەیەوێت کاری لەسەر بکەن و دەستیش بە سەر هه‌موو ئه‌و جێگایانه بگرن، که گه‌نجەکان رووی تێدەکەن، بەتایبەتیی قوتابخانەکان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست