ئاگاداری و راگه‌یاندنه گرنگه‌کانی رۆژ
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌شاری مانچسته‌ر
سڵاوێکی گه‌رم
به‌ڕیزان له‌ژێر دروشمی
گۆڕینی ده‌سه‌ڵات .وه به‌رقه‌راربونی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی .وه پشگیری له‌و خۆپێشانداندانهی نیشتیمان بکه‌ین و هه‌مو به یه‌ك ده‌نگ بڵین نا بۆ کوشتنی گه‌نجانمان .وه داوابکه‌ین تاوان باران بدرێنه دادگا ..وه دابین کردنی نان ئازادی ئارامی بۆ گشت تاکی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه .له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕیکه‌وتی 27/02.2011 کاتژمێر 12 نیویرۆ هه‌تا 4 ئێواره له‌به‌رده‌م پارکی ئۆڵ ساینت نزیك مانچسته‌ر ئه‌کادیمیه‌وه ڕێ پێوانه‌که ڕێک ده‌خات هه‌تاوه‌کو بهدردهم داره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه.
جا بۆیه داوا له هه‌مو خۆشه‌ویستان و ئازیزان و خه‌مخۆرانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ین که‌له ڕۆژو کاتی دیاری کراو ئاماده‌ی ڕێپێوانه‌که ببن بۆ هێنانه‌دی ئاواتی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی که له 17/2/11 شه‌هیدکران به‌ده‌ستی تاوانباران دژ به میللهو نیشتیمان
سه‌ر شۆری بۆ بکوأانی گه‌نجان . وه خوا سه‌بوری که‌سوکاری شه‌هیده‌کان بدات . هه‌مو برینداره‌کانیش به زوترین کات چاك ببنه‌وه
ناونیشانی شوێنه‌که‌ش
ALL Saint road
Manchester
M1 7DU
---------------------------------------------
بۆ خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی/ چه‌مچه‌ماڵ،شۆڕش، ته‌کیه، ئاغجه‌له‌ر. سنگاو.
پەیامی هاوڕێیەتی و خۆسەویستیم قبول بکەن.
سڵاو تان لیبێت و ده‌ستان به گه‌رمی ده‌گوشم، چاوی یه‌ک به‌یه‌کتان ماچ ده‌که‌م.
به‌ڕێزان باش ده‌زانن ئه‌م ناوچانه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قوربانی بونه‌و گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌تیان لێکه‌وتوه به‌ده‌ست دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌وه که به‌عس بوو .
به‌ڵام به داخه‌وه له ماوه‌ی بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزبانه‌دا که‌مترین سودمه‌ند بوونه له‌و سه‌روه‌ته‌ی له کوردستانا هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات داران به ئاره‌زوی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی ده‌که‌ن.
بۆیه گرینگه چیتر لێیان قبوڵ نه‌که‌ین و نه هێلین له‌م شارانه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت.
هیوادارم به شێوه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری زۆر مه‌ده‌نی بڕژێنهر سه‌ر شه‌قامه‌کان و کۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته بهێنن.
دڵنیاشم هه‌موو هێزه‌چه‌کداره‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه کوڕ‌و هاوڕی و که‌سه وکاری ئێمه‌ن و له‌گه‌ل ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکان ئاماده‌ن بێنه به‌ره‌ی گه‌له‌وه.
وه‌ک هه‌میشه خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه ناسراون به که‌سی دڵسۆ زو قاره‌مان و به توانا ئه‌مڕۆش بیسه‌لمێنن که ئێوه کێن و له‌وه زیاتر بێده‌نگ مه‌بن و وه‌ک سه‌رجه‌م شاره‌کانی تر ڕاپه‌ڕن.
ئاسۆ گۆران(مامۆستا تاریقی ته‌وه‌که‌ڵ)
22/02/2011
----------------------------------------------------------------------------
هەولێر.... لەبیرت نەچێ مەردە ئەو گەلەى بە سەربەستى بژێ:-
هــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ دەشتى كاكى بە كاكى پڕ لە لاوە ئەسمەرە خوێن گەرمەكانى مەرزان و بلباس و لەك و مەنتك و بندیان و گەردى و نانەكەلى.
هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ پیاوانى رۆژانى تەنگانەى كوردایەتى
هــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ كورانى شێرە جەربەزەكانى پر لە حەماسەت ...
هـــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ لاوك و حەیرانەكانى دەشتە تەختاوەیەكەى دامێنى زورگ و كەندێناوەى هەولێریەكان.
هەولێر ........هەولێرى ئەى خاكى نێرگزە بۆن شۆرشە بەهاریەكانى رۆژانى شەهید بوونى ئەسمەرە خوێن گەرمەكان...هەولێر ئەگەر شانازیت پێوە دەكەین دڵنیاین كە تۆش شانازى بە رۆلەكانت دەكەى كە رۆژانى شانە نەهێنیەكانى خەباتگێرانى وەك كاكە سەردار و چەندین رۆلەى دیكەى چاونەترس.
هەولێر دەمێكە تۆ یادى رۆژانى خەبات دەكەیەوە ...ئێمە دەزانین كە هەرگیز كاكە سەردەشت لە یاد ناكەى و دەنگى هەناسەكانت تەنها بۆ تۆلەى زوڵم لێكراوانە.
هەولێر ئەبێت لەم بەهارە نێرگزەكانت پێشكەش بەكێ بكەى ؟
تۆ ئەى هەولێرەكەم ئەى مەنزڵگاى هەژارە بێ نازەكان ئەى دایكى هەتیوانى بێ ناز خۆ دوێنێ بوو یاریت دەكرد بە وێنەو بت و سەنەمە فیرعەونیەكانى دیكتاتۆریەكانى كورد كوژ ئەبێت ئەم جارەیان تۆپمزەكانت سەرى چ بالا كوتێك بتەقێنێ...
هەولێر باوەشت بۆ جەماوەرە سكت گۆرى دووژمنانە چاوت تیشكە بروسكە بۆ كوێر كردنى جاشان و خۆفرۆشانە.
هەولێر بازو هەنگاوەكانت لە گۆر نانى هەموو كەسێكە كە دەمێكە خۆیان كردوە بە خاوەنت.نا نا نا هەولێر تۆ خاوەنى جەماوەرى جەماوەریش نۆبەرەى تۆن تۆ هەرگیز نەبووى بە بەردێك تا بێ غیرەت و جاشەكان بتكەن بە حەشارگەى خۆیان.
هەولێر تۆ لە هۆلاكۆ قبولت نەكرد تۆ لە بەعس و روس قبول نەكرد قەسەم بە خوێنى رۆلەكانت هەرگیز لە گەندەڵكاران و تیرۆریستانیش قبول ناكەى ئەى هەولێرەكەم ها ببێنە چۆن لە ترسى دوێنێ مزگەوت و ئەمرۆ زانكۆ و بەیانى بازار دادەخرێن.
ئاى هەولێرەكەم تینى تۆلەت چەند گەرمە چەند سوتێنەرە ئەبێت ژیلەمۆى توندى توریەیت بۆ بەچكە دیكتاتۆرە بكوژەكانى سەردەمت چ ژانێك بێت.
هەولێر نەحرەتەى توریەیت ئەبێت چ فەرمانێك بیت...دەى هەولێر بەیانى نزیكە وا دێت ئەى رۆح راكێشەرى دوژمنانى كورد ئەى هەولێرەكەم زەماوەندى تۆیە بەیانى كاكە سەردەشت خۆى وبە دەسكێ نێرگز سەرچۆپى ئەگێرێ و یادى شەهیدانى دوێنێ دەكاتەوە ئەى یەكلا كەرەوەى دۆزەكانى كورد ئەى شارەكەى قەلا و منارە.
----------------------------------------------
شۆڕشی نێرگز بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکی خۆڕاگری بایته‌ختی کوردستان شاری هه‌ولێری دلێر
پاش روداوه‌کانی ناوچه‌که و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی، کوردستان پێی نایه قۆناغێکی نوێوه، قۆناغێک که هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و رژانه سه‌ر شه‌قام بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان بۆته تاکه رێگا چاره. بۆیه داوا له دانیشتوانی شاری قه‌ڵا و مناره ده‌که‌ین، سبه‌ی به‌ژداری له خۆپشاندانه‌که‌ی به‌ر بازاری نشتمان بکه‌ن و به شێوازێکی مۆدێرنانه داوا ره‌واکانیان بخه‌نه رو، هه‌روه‌ها داواتان لێ ده‌که‌ین زۆر وریایانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپشاندانهکهتان به ئاقارێکی تردا نه‌بات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه به پێوستی ده‌زانین له ده‌رگای ویژدانی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته‌کان بده‌ین و پێیان ده‌ڵێین
وته‌کانی خواتان بیربێت که ده‌فه‌رموێت " فبای ژنب قتلت " و " قتل النفس البریئە " که باس له کوشتنی که‌سانی بێ گوناه و بێ چه‌ک ده‌که‌ن.. و هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر د.خ ده‌هێنینه‌وه بیرتان که له‌ده‌روازه‌ی مه‌که‌ی پیرۆز ده‌یگوت گه‌ر مه‌که 7 جار بڕوخینرێت له‌وه ئه‌هوه‌نتره خوێنی موسڵمانێک بڕێژرێت.. ئه‌مانه وه‌بیر موسڵمانان بێنه‌وه و داوایان لێ بکه‌ن بشتیوانی برایانیان بن له شاری سلێمانی . مامۆستایانی به‌ڕێز ئێوه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م خوای په‌روردگار بهرپسنایهتیهکی دینی و ئه‌خلاقیتان که‌وتۆته ئه‌ستۆ بۆ داکۆکی کردن له رۆڵه‌کانتان...
به لاوان و گه‌نجانی شاری هۆلاکۆ بهزێنیش ده‌ڵێین... خۆ راگری باو و باپیرانتان چۆکی به هۆلاکۆ دادا، بیرتان نه‌چێت ئێوه ده‌توانن داهاتوی خۆتان دیاریکه‌ن..
هاوڕێیانتان له سلێمانی چاویان له ده‌ستی ئێوه‌یه پێیان بڵێن " ئه‌وا هه‌ولێر هه‌ستا سلێمانی تۆ کاتی پشوته"
هه‌ر لێره‌شه‌وه به گشت هێزه چه‌کداره‌کان ده‌ڵێین، ببنه پارێزه‌ری میله‌ت نه‌ک تۆقێنه‌ری
سه‌رکه‌وتوبن تا چاکسازی ریشه‌ی و بنه‌ڕه‌تی
ژوانی ئازادی له کاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆ له بازاری ئازادی ده‌ست پێ ده‌کات
گروپی شۆڕشی نێرگز له فه‌یسبوک
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
------------------------------------------------------------
پەیامیک لە هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانی خۆرسکەوە بازنەی هەولێرسڵاو هاوڵاتیانی بەشەرەفی شاری هەولێری هۆلاکۆ بەزیندوای
روداوەکانی وڵاتانی جیهان و روخانی دیکاتۆرەکان، جەماوەری کوردستانیش هەڵی
ئەوەی بۆ هەڵکەوت کە داوا لە دەسەڵاتدارانی بکات هەستن بە چاکسازی
هەمەلایەنە، بەڵام بەداخەوە لەیەکەم دەرفەت گوڵەکان فیشەک باران کران و
دەسەڵات خەریک بو پێشمەرگە قارەمانەکانی دوێنێ و میلیشیاکانی ئەمڕۆی بەگژ
خەڵکی کوردستاندا بکاتەو جارێکی تر شەڕێکی ماڵوێرانە لە گەردنمان گرێبدات.
بۆیە
وەک خۆپیشاندەرانی خۆرسک بەباشمان زانی لە نزیکترین دەرفەت لە بازنەی
هەولێرش دەست بکەین بە چالاکی و شەرمەزاری بەکارهێنانی فیشەک بەرامبەر
هاوخوێنەکانمان لە سلێمانی بکەین و رۆحی شەهید سۆران و سەردەشت و رێژوان و
سورکێو ئاسودە بکەین، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانیک لە شاری قەڵاو منارە شارە
سەربەرزەکەی هەولێر.
بۆیە تکامان وایە لە هەمو هاوڵاتیانی به‌ڕێز کە
رۆژی هەینی سه‌عات ٢ ی پاشنیوەڕۆ رێکه‌وتی ٢٥-٢-٢٠١١ لەبەردەم (باخی شار)
لەناو بازار واتە لەبەردەم (بازاری نیشتیمان) ئامادەبن.
تکایە هێمنی بپارێزن لەکاتی خۆپیشاندان
داواکاری چاکسازی ڕیشەیی ئامانجمان دەبێت
بژی کورد بژی کوردستان
خۆپیشاندەرانی خۆرسک بازنەی هەولێر
٢٤-٢-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست