کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڵاتیان له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی په‌لاماری هێزی دژه‌ تیرۆر و ئاسایشیان دا.. تازه‌کراوه‌ته‌وه‌.

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


له‌ کاتێکدا دوو لاوی کورد له‌ به‌ر ده‌رکی سه‌را بڕیاریان دابوو، خۆیان بسووتێنن، پێش ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران، دوای ئه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیی که‌ له‌و شوێنه‌ کۆبوونه‌وه‌ په‌لاماری پۆلیسه‌کانیان دا و بوو به‌ هاوار و مشتومڕ، بۆیه‌‌ هێزی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر هاتنه‌ ناو خه‌ڵکه‌که‌وه‌ و ده‌ستیان کرد به‌ لێدان و هێرش بردن بۆ سه‌ر خه‌ڵک، تا راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ پێکدادان به‌رده‌وامه‌ و خه‌ڵکێکی زۆر نه‌ترسانه‌ په‌لاماری هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر ده‌ده‌ن. کوردستانپۆست به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ سه‌ر گه‌یاندنی هه‌واڵه‌که‌.
به‌شه‌ تازه‌کراوه‌که‌..
ئاماده‌بوان له‌ به‌رده‌رکی سه‌را هوتافیان ده‌وته‌وه‌ دژی ده‌سه‌لات و هاواریان ده‌کرد..
ئێره‌ ساحه‌ی ته‌حریره‌..موباره‌کتان له‌بیره‌.
پۆلیس و هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر ، به‌ڵته‌جی ئاساکانی موباره‌ک ، هه‌ڵسان به‌ تێکدانی چه‌ند ده‌رابی دوکانێک ، تا خه‌ڵکی به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ په‌رچه‌کردار دژی به‌شداربووان نیشان بده‌ن . ئه‌م ته‌کتیکه‌ مۆدێله‌که‌ی به‌سه‌رچووه‌ ، ناتوانێت له‌ هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا خه‌ڵک هه‌لبخه‌ڵه‌تێنێت ، بۆیه‌ به‌شداربووان له‌سه‌ریانه‌ که‌ موڵکی گشتی و تایبه‌ت بپارێزن ، وه‌ک چۆن خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی میسر موڵکی گشتیان ده‌پاراست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە