کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵانییه‌کی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئاشکرابوو..

Monday, 02/03/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ نێو ده‌سه‌ڵات، له‌ سلێمانی پییڕاگه‌یاندین : که‌ ماوه‌یه‌که‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک مجه‌مه‌عی باینجان له‌ نێوان تاسلوجه‌ و بازیاندایه‌ گه‌ماڕۆدراوه‌ له‌ لایه‌ن فه‌وجی ئیسنادی جه‌لال ، له‌وێدا چه‌ند بیریکی نه‌وت لێدراوه‌ و رۆژانه‌ نه‌وتێکی زۆر ده‌رده‌هێنن و بۆ شوێنێکی نادیار ده‌یگوازنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی داێی و وتی: هۆکاری گه‌مارۆدانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن فه‌وجی ئیسنادی جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و باره‌ پشێویه‌ی که‌ له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کیتییه‌وه‌ له‌م داوییه‌ هاته‌ ئاراوه‌ و ، ده‌سه‌لاتی باڵای نێو یه‌کێتی به‌ سه‌رۆکایه‌تی جه‌لاله‌وه‌ وه‌ک چه‌ند گروپی مافیاجیاجیا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، هه‌ریه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بێ گوێدانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی بالای خه‌ڵکی کوردستان، ده‌پاریزن..ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ده‌کرێت به‌هه‌مان شێوه‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیش له‌وه‌ زیاتر ده‌که‌ن..به‌کورتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ دوو گروپی چه‌ته‌ن داویانه‌ به‌سه‌ر بانکیکی پڕ له‌ پاره‌ و بانکه‌که‌ش خاوه‌نه‌که‌ ی و پاسه‌وانه‌کانی خه‌وتوون و بێئاگان.
کوردستانپۆست داواکاره‌ له‌ خه‌لکی کوردستان به‌تایبه‌تی له‌ رۆشه‌نبیران و ولاتپارێزان که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌کیان ده‌رهه‌ق به‌م هه‌واڵه‌ لایه‌ بۆمان ره‌وانه‌ بکه‌ن و به‌دواداجوونی له‌سه‌ر بکه‌ن . ئێمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌و نه‌وته‌ نه‌ک به‌ته‌نها هی تاک به‌تاکی خه‌ڵکی کوردستانه‌ به‌ڵکو هی نه‌وه‌کانی داهاتووشمانه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە