بارزان قەسابى براى نەوزاد هادى پیاوەکانی بە ناو شاری هەولێردا بڵاودەكاتەوە
Wednesday, 04/04/2012, 12:00
پەیامنێری كوردستانپۆست (4) هەولێر سەرچاوەیەكى نزیك لە بارزان قەسابی براى نەوزاد هادى بە كوردستانپۆست راگەیاند، بارزانى براى بەرپرسى حەرەكاتى ئاسایشى گشتى پارتى چەند كەسێكى بە ناو شاری هەولێردا بڵاو كردۆتەوە و پێی راگەیاندوون کە ئێوە دەستکراوەن بۆ هەموو شتێكى بیكەن.
هەمان سەرچاوە وتى چەندین كەسى بۆ لێدان و ئیهانە و سوكایەتى كردن بە رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و هەڵسوڕاوەكانى بزوتنەوەى گۆڕان مخەوەل كردوە، كە یەكێ لەوانە بە ناوى هێمنە و ئەو كەسە بووە كە لە كاتى 17ى شوباتى ساڵى پار لە هەولێر كامێراى كەناڵى كەى ئێن ئێنى شكاند و لە بەرامبەردا بارزانى برای نەوزاد هادى پێى وتوە بڕۆ بكوژە و هێز نییە بتگرێت و بەندت بكات خۆمان حكومەتین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست