کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت قانعی فه‌رد ببینێت!

Sunday, 29/08/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو، نزیک له‌ ده‌زگای پاراستن، به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ د. قانعی فه‌رده‌وه‌ کردووه‌، داوه‌تی کردووه‌، تا سه‌ردانی سه‌ری ڕه‌ش بکات, ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستیی بینین و قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه بکه‌ن، رازی بکه‌ن، به‌ بڕێ پاره‌‌ په‌شیمان بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونیش له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ن و  بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، که‌ ئایا راسته‌ خوودی جه‌لال تاڵه‌بانی هانده‌ر و پاڵپشتیی بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دوای ئه‌و به‌ڵگه‌ و دۆکۆمێنتانه‌دا بگه‌ڕێ و رێگای پیشانداوه‌؟.
سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی باسکرد، که‌ ئه‌م وه‌ڵامی قانعی به‌رد نازانێت، ئایا بڕیاری داوه‌ سه‌ردانی سه‌ری ڕه‌ش بکات یان نا؟ سه‌رچاوه‌که‌ وتیی، که‌ مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانی قانعی فه‌رد زۆره‌، ره‌نگه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان، له‌ناوی به‌رن، یان ده‌رمانخواردیشیی بکه‌ن، بۆیه‌ پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد، که‌ قانعی فه‌رد، به‌ڵگه‌ و سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانی بڵاوبکاته‌وه‌ و به‌ هیچ جۆرێک تووخنی بارزانیی نه‌که‌وێت و سه‌رانی سه‌ری ره‌ش نه‌کات، ئه‌گه‌ر کردیشی له‌ وڵاتێکی ئه‌وروپیی، یان ئه‌مه‌ریکا بیان بینێت، نه‌ک بۆ کوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی قانعی فه‌رد په‌یوه‌ندی پێوه‌کراوه‌، له‌ تاران بووه‌ و سه‌ری مانگ بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە